Erbil 28°C دووشەممە 21 نیسان 20:09

هه‌ولێر ..کۆنفرانسی پارێزگاریکردن لە ئاو و بەکارهێنانی تەکنەلۆجیا لە کەرتی کشتوکاڵی بەڕێوە چوو

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 17-2-2025 له‌ژێر دروشمی (پارێزگاریكردن له‌ ئاو و به‌كارهێنانی ته‌كنه‌لۆجیا له‌ كه‌رتی كشتوكاڵ ) ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر به‌ هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ كونسوڵخانه‌ی فه‌ره‌نسا له‌ شاری هه‌ولێر كۆنفراسێكی تایبه‌تیان به‌ڕێوه‌برد .به‌ ئامانجی ده‌ستڕاگه‌یشتن به‌ تازه‌ترین ته‌كنه‌لۆجیای جیهانی له‌ بواری كشتوكاڵیدا و خستنه‌ڕووی ڕێگاو ئامرازه‌كان .

پێگه‌ی فه‌رمی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ ، له‌م كۆنفرانسه‌دا چه‌ندین وتار و پانێڵی زانستی خرانه‌ڕوو بۆ گه‌شه‌سه‌ندنی زیاتری كه‌رتی كشتوكاڵ له‌ هه‌رێمی كوردستان . كه‌ تیایدا به‌رپرسانی حكوومی و جوتیاران و پسپۆرانی بواری كشتوكاڵی تیایدا ئاماده‌ بوون و سه‌ره‌نج و تێبینییه‌كانی خۆیان له‌مه‌ڕ بابه‌ته‌كه‌ خسته‌ڕوو .

له‌ كۆنفرانسه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش‌ خرایه‌ڕوو،  چۆن كه‌رتی كشتوكال له‌گه‌ڵ گۆرانكارییه‌كانی كه‌شوهه‌وا بگونجێنین ،له‌ڕێگه‌ی ته‌كنه‌لۆجیای سه‌رده‌مه‌وه‌ چۆن بتوانین به‌ كه‌مترین بڕی ئاو زۆرترین به‌رهه‌می كشتوكاڵی ناوخۆیی په‌ره‌ پێبده‌ین .  

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.