ههر لە چوارچێوەی بەشداریکردنی لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشندا، ئێوارهى ئەمڕۆ هەینی 2025/2/14 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ د. عەبدوللەتیف بن ڕاشد ئەلزەیيانی، وەزیری دەرەوەی شانشینی بەحرەین کۆبووەوە.
هەردوولا پەیوەندییەکانی بەحرەینيان لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان تاوتوێ کرد و تیشکیان خستە سەر دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە، هەروەها باسيان له چۆنيهتيى بەهێزکردنی هاوکاريی دوولايهنه لە بوارە هاوبەشەکاندا كرد.
نێچیرڤان بارزانی جەختی لەسەر گرنگيی فراوانکردنی ئاسۆی هاوکاريی نێوان هەرێمی کوردستان و شانشینی بەحرەین لە بوارە سیاسی و ئابوورییەکاندا کردەوە، ههروهها ئاماژەی بە ڕۆڵی هەرێمی کوردستان لە بەهێزکردنی سەقامگیريی ناوچهكهدا کرد.
لاى خۆیەوە، وەزیری دەرەوەی بەحرەین خواستى وڵاتەکەی بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان دەربڕی و ستایشی ڕۆڵی هەرێمی کوردستانی کرد لە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکەدا.
هەروەها هەردوولا دهربارهى دۆخی سووریا و چەند پرسێکی دیکەی جێی بایەخی هاوبهش، بيروڕايان ئاڵوگۆڕ كرد .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.