له درێژه‌ی دیداره‌كانی كۆنفرانسی ئاسایشی ميونشن، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ينى 2025/2/14 نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ شێخ ئه‌حمه‌د ئه‌لعه‌بدوڵڵا ئه‌لئه‌حمه‌د ئه‌لسه‌باح سه‌رۆكوه‌زيرانى كوێت، كۆبووه‌وه .
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا په‌يوه‌ندييه‌كانى كوێت له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دۆخى ناوخۆى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، دۆخى سووريا و دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌يان، تاوتوێ كرد .
هه‌ردوولا ستايشى په‌يوه‌ندييه مێژوويييه‌كانى كوێت و هه‌رێمى كوردستانيان كرد و جه‌ختيان له فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌ش له هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه. هه‌روه‌ها هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگيى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى و دوورخستنه‌وه‌ى وڵاتانى ناوچه‌كه له كێشه و ئاڵۆزى .
ده‌رباره‌ى دۆخى سوورياش، هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگيى ئارامى و سهقامگيريى وڵاته‌كه و پاراستنى مافى ته‌واوى پێكهاته‌كانى كرده‌وه، هه‌روه‌ها به‌رده‌واميى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر و مه‌ترسى و هه‌ڕه‌شه‌كانى داعشيان به پێويست زانى له‌م دۆخه‌دا .
كۆنفرانسی میونشن ..نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی كوێت كۆبووه‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.