Erbil 31°C شەممە 15 ئاب 18:20

بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆ له‌ ڕێگای هامڵتۆن 5 کەس بریندار بوون

کوردستان TV
100%

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی 14ی شوبات، لەسەر رێگای گشتی هامڵتۆن لە نێوان سۆران_چۆمان بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆ، 5 کەس بریندار بوون.

د. ئەحمەد حەسەن، بەڕێوەبەری تەندروستی چۆمان بە په‌یامنێری کوردستان تیڤی كه‌ریم سمكۆی راگەیاند، پێنج بریندار گەیەندراونەتە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی چۆمان ، به‌ڵام برینی هەردوو شۆفێرەکە سەختە و به‌هۆیه‌وه‌ رەوانەی نه‌خۆشخانه‌ی سۆران كراون. ئه‌وانی تر ژن و منداڵن و هه‌ر له‌ نه‌خۆشخانه‌ی چۆمان چاره‌سه‌ریان بۆ ده‌كرێت .

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو ، رووداوەکە له‌ ڕێگای سه‌ره‌كی هامڵتۆن ڕوویداوه‌ و  لەجۆری پێكدادان بووە، له‌ نێوان خانه‌واده‌یه‌كی عه‌ره‌ب كه‌ بە مەبەستی گەشت و سەیران روویان لەم ناوچەیە كردووه‌ ، له‌گه‌ڵ هاووڵاتییەکی دانیشتووی قەزای چۆمان .

جگه‌ له‌وه‌‌ زیانی زۆریش به‌ به‌ر ئۆتۆمبیله‌كان كه‌وتووه‌ و پۆلیسی هاتوچۆی ناوچه‌كه‌ سه‌رقاڵی لێكۆلینه‌وه‌ن له‌ رووداوه‌كه‌ .  

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.