Erbil 4°C سێشەممە 11 شوبات 23:39

کۆنسوڵی گشتی تورکیا سوپاسی ھاوکارییەکانی دەزگای خێرخوازی بارزانی كرد

100%

کۆنسوڵی گشتی تورکیا لە ھەولێر بە مەبەستی سوپاسگوزاریی لەبەرامبەر ھاوکاریكردنی لێقەوماوانی بوومه‌لەرەزەکەی 6ی شوباتی 2023 توركیا، سەردانی دەزگای خێرخوازی بارزانی کرد.

کۆنسوڵخانەی گشتی تورکیا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاویکردووەتەوە کە "ئەرمان تۆپچو" کۆنسوڵی گشتی تورکیا لە ھەولێر سەردانی دەزگای خێرخوازی بارزانییان کردووه‌ و لەلایەن "موسا ئەحمەد" سەرۆکی دەزگای خێرخوازی بارزانی پێشوازی لێکرا.

کۆنسوڵخانەی گشتی تورکیا بڵاویشکردووەتەوە کە، کۆنسوڵی گشتی سوپاسی ھاوکاری و یارمەتییەکانی دەزگای خێرخوازی بارزانی کردووە لەمیانی بوومەلەرزەکەی شەشی شوبات و ڕایگەیاندووە کە ئێمەیان بەتەنیا جێنەھێشتن و لە چرکەکانی سەرەتادا گەیشتنە ناوچە کارەساتبارەکان.

ئەوەش ڕاگەیاندراوە کە ھەر لە سەردانەکەدا کۆنسوڵی گشتی تورکیا خۆشحاڵیی خۆی دەربڕیووە کە دەزگای خێرخوازی بارزانی بە ھاوبەشی لەگەڵ مانگی سوری تورکی یارمەتییەکانیان دەگەیەننە ئاوارە و پەنابەرەکان لە ھەرێم.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.