Erbil 31°C سێشەممە 18 ئاب 21:54

به‌ په‌له‌ ..وه‌زاره‌تی ناوخۆ راگەیا‌نراوێك لەبارەی خۆپیشاندانی مامۆستایان بڵاوده‌كاته‌وه

کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، حكوومه‌تی هه‌رێم هه‌موو كات پێداگر و ڕژد بووه‌ بۆ داواكردنی سه‌رجه‌م ماف و شایسته‌كانی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی كوردستان ، له‌و پێناوه‌شدا پشوودرێژی زۆری نواندووه‌ به‌رامبه‌ر به‌ سیاسته‌كانی به‌غدا .

هه‌ر له‌ راگه‌یاندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمدا هاتووه‌ ، داواکارییە رەواکانی مامۆستایان و  فەرمانبەران و چین و توێژەکانی هەرێمی کوردستان هەمیشە لە ئه‌جێندای لەپێشینەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بووه‌ و به‌ بایه‌خی زۆره‌وه‌ كاری بۆ خواست و داواكارییه‌ ڕه‌واكان كردووه‌ و به‌ره‌و پێشچوونی باش ڕوویداوه‌ بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان .

هاوکات وه‌زاره‌تی ناوخۆ ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، ئەوەی جێگای هەلوەستە و نیگه‌رانییه‌، کۆمەلێک کەس و لایەنی دەرەکی و ناوخۆیی لە عێراق دەیانەوێت ئەم داواکارییانە بە کاربهێنن بۆ مەبەستی گوماناویی خۆیان و شێواندنی سه‌قامگیری كوردستان .

ده‌قی ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌..  

راگەیێندراوێک لە وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستانەوە

 

جەند رۆژێکە لە سنووری سلێمانی گردبوونەوەی ژمارەیەک فەرمانبەر بەدی دەکرێت. داواکارییە رەواکانی فەرمانبەران و چین و توێژەکانی هەرێمی کوردستان هەمیشە لە خشتەی کارە لەپێشینەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستاندان و لەو پێناوەش بە بەردەوامی لەگەل حکوومەتی فیدرال لە بەغدا کار بۆ بەدیهاتنیان کراوە و تا رادەیەکی باش بەرەو پێشچوون هەیە. بە هەماهەنگی لەگەل بەغدا لە هەولی چارەسەرکردنی بابەتە هەلواسراوەکانین. 

ئەوەی جێگای هەلوەستەیە، کۆمەلێک کەس و لایەنی دەرەکی و ناوخۆیی لە عێراق دەیانەوێت ئەم داواکارییانە بە کاربهێنن بۆ مەبەستی گوماناویی خۆیان و هەندێک لایەنی پاشکۆ، لایەنەکانی لە یاسا دەرچوو ، پ. ک. ک. و کەسانی تر سوود لەو دەرفەتە وەردەگرن و نیازیان هەیە  بۆ شێواندنی ئاسایشی ناوچەکانی تری هەرێم بەکاری بهێنن و بەمەش داواکارییە رەواکانی فەرمانبەران تێکەڵ بە مەرامەکانیان دەکەن. سەرباری رێزگرتن لە مافی خۆپیشاندان، هەر هەوڵێک بۆ تێکدانی ئاسایشی هەرێمی کوردستان رێگرییان لێدەکرێت و هەر هەولێک بەدەر لە یاسا و رێنماییەکان بێت رێگەی پێنادرێت.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.