ئەمرۆ پێنجشەممە عومڕەكارێكی كورد بەناوی (خەلیل ئەحمەد کاکە برا) دانیشتووی ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان لە شاری مەککەی پیرۆز کۆچی دوایی کرد.
بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومڕەی هەرێمی كوردستان رایگەیاند "ئەم عومڕەکارەی كۆچی دوایی كردووە تەمەنی 57 ساڵە و ماوەی هەشت رۆژە لە وڵاتی سعوودیەیە و سوننەتی عومڕەی بەجێ گەیاندووە.
راشیگەیاند "عومڕەكارەكە ئەمرۆ لەناکاو باری تەندروستی تێکدەچێت و دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە لە شاری مەککە، کۆچی دوایی دەکات.
بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومڕە ئاماژەی بەوەش دا كە بڕیارە هەر ئەمرۆ پێنجشەممە تەرمی ئەم عومڕەكارە لە شاری مەککەی پیرۆز بە خاک بسپێردرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.