Erbil 9°C پێنجشەممە 06 شوبات 20:50

شەقامی سەرەكیی بنەسڵاوە - كەسنەزان نۆژەن دەكرێتەوە

100%

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیاندراوێکدا بڵاوی كردووه‌ كه‌، شەقامی سەرەکیی بنەسڵاوە - کەسنەزان نۆژەن دەکرێتەوە و قۆناغی یەکەمی نۆژەنکردنەوەش دەستی پێکردووە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 6/2/2025، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردووەتەوە و تێیدا هاتووە: "لە چوارچێوەی پلانی شارەوانی، بۆ ئاسانكاریی هاتوچۆی شۆفێران و هاووڵاتیانی نێوان ئەو دوو شارۆچكەیە، شەقامی سەرەكیی نێوان قەزای بنەسڵاوە و كەسنەزان نۆژەن دەكرێتەوە."

پرۆژەی نۆژەنكردنەوەی ڕێگەكە لەلایەن سەرۆکایەتیی شارەوانیی کەسنەزان لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر لە قۆناغی یەکەمدا دەستی پێكرد و کارەکانی درێژەی دەبێت."

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌: "ئەو ڕێگەیە قەزای بنەسڵاوە بە كەسنەزان دەبەستێتەوە، هاوكات پشكنینی ئۆتۆمبێل (هەززە) و سەدان گەورە كارگەی پیشەسازی لەسەر ئەو ڕێگەیەدا هەیە و ڕۆژانە بە هەزاران ئۆتۆمبێل ڕێگەكە بەكار دەهێنن، هه‌روه‌ها نۆژەنكردنەوەی ئه‌م رێگایه‌ ئاسانكارییەكی زۆر باش بۆ شۆفێران و هاتوچۆی هاووڵاتیان دروست دەكات."

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.