دوای تۆمارکردنی ئاستی نوێی مێژوویی، نرخی زێڕ تا ڕادەیەکی کەم دابەزی.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ بۆ 2 هەزار و 856 دۆلار دابەزی، ئەویش دوای ئەوە دێت كه دوێنێ نرخی زێرگەیشتبویە دوو هەزار و 882 دۆلار کە بەرزترین ئاست بوو لە مێژوودا.
هۆکاری هەڵکشانی نرخی زێڕ بۆ پەرەسەندنی جەنگی ئابووری نێوان ئەمریکا و چین دەگەڕێتەوە ئەویش دوای ئەوەی هەردوو وڵات ڕێژەی باجی گومرگییان لەسەر هاوردەکردنی کاڵاکانی یەکتر بەرزکردەوە.
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستانیشدا بەم شێوەیەیە:
نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە 18 بە 518 هەزار دینار
نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 بە 604 هەزار دینار
نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە 24 بە 690 هەزار دینار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.