له‌پێناو ئاسانكاری بۆ بازرگانان له خاڵه سنوورییه‌كان و هێنانی كاڵا بازرگانییه‌كان بۆ ناوخۆی كوردستان، حكوومه‌تی هه‌رێم بڕیاری داوه ئۆفیسی مۆڵه‌تدان به بازرگانان له خاڵه سنوورییه‌كان بكاته‌وه ، رێكاری كردنه‌وه‌ی ئۆفیسهكانیش ده‌ستی پێكردووه
نه‌وزاد شێخ كامیل، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی له وه‌زاره‌تی بازرگانی حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان، ڕایگه‌یاندووه، ھه‌نگاوه‌كانی كردنه‌وه‌ی ئۆفیسی مۆڵه‌تدان به بازرگانان له خاڵه سنوورییه‌كان بۆ ھاورده‌كردنی كاڵا بۆ ھه‌رێمی كوردستان ده‌ستی پێكردووه، ئێستاش خه‌ریكی دامه‌زراندنی كارمه‌ندن بۆ ئۆفیسه‌كان
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی له وه‌زاره‌تی بازرگانی حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، دوای ئه‌م هه‌نگاوه خه‌ریكی به سیسته‌م كردنی ده‌روازه‌كان ده‌بن بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی بازرگانی، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و فه‌رمانگه‌ی ته‌كنه‌لۆجیا و زانیاری و دهروازهكانیش له هه‌ماهه‌نگیدان، بۆ ئه‌وه‌ی پێداویستییه لۆجیستییهكانیان بۆ دابین بكرێت.
به‌گوته‌ی نه‌وزاد شێخ كامیل، ئامانج له كردنه‌وه‌ی ئه‌و ئۆفیسانه له خاڵه سنوورییه‌كان ئه‌وه‌یه، ئاسانكاری بۆ بازرگانان بكرێت و له جیاتی ئه‌وه‌ی بێن لای ئه‌وان له وه‌زاره‌ت مۆڵه‌ت وه‌ربگرن، ئه‌وا له‌وێ راسته‌وخۆ مۆڵه‌تیان پێ ده‌درێت و كاتی زۆری پێویست نابێت، به‌و مه‌به‌سته‌ی له‌مساڵدا جووڵه‌ی بازرگانی له ھه‌رێمی كوردستان له گه‌ڵ وڵاتان زیاتر بكه‌ن
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.