له هه‌ردوو گوندی شێخالك و تربه‌سپی سه‌ر به قه‌زای به‌رده‌ڕه‌ش سه‌رجه‌م ماڵه‌كان كاره‌با له وزه‌ی خۆر وه‌رده‌گرن و كۆتاییان به كاركردنی موه‌لیده‌ی ئه‌ھلی هێنا، ژماره‌ی ماڵه‌كانی هه‌ردوو گونده‌كه‌ش ده‌گاته 160 ماڵ
ئه‌ندازیار ئه‌رشه‌د محه‌مه‌د عه‌لی، به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌بای به‌رده‌ڕه‌ش، رایگه‌یاند،
له هه‌ردوو گوندی شێخالك و تربه‌سپی سه‌ر به قه‌زای به‌رده‌ڕه‌ش، ئێستا سه‌رجه‌م ماڵه‌كانیان كه ژماره‌یان 160 ماڵ ده‌بێت كاره‌با له وزه‌ی خۆر وه‌رده‌گرن و موه‌لیده‌ی ئه‌ھلییان به ته‌واوی هه‌ڵگرتووه
به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌بای به‌رده‌ڕه‌ش ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو ، له هه‌ردوو گوندی شێخالك و تربه‌سپی سیستمی وه‌رگرتنی كاره‌با له وزه‌ی خۆر زۆر سه‌ركه‌وتوو بووه و ئێستا گره‌نتی ھه‌یه تا 25 ساڵ كاره‌با به‌رهه‌م بهێنێت، پاترییه‌كانیش پێنج بۆ حه‌وت ساڵ گره‌نتی كراون
ئه‌ندازیار ئه‌رشه‌د محه‌مه‌د عه‌لی به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌بای به‌رده‌ڕه‌ش ئاشكراشی كردووه ، جگه له‌وه سه‌رجه‌م ماڵه‌كان پێوه‌ری زیره‌كیان ھه‌یه و ھه‌ر خێزانێك 30 ئه‌مپێر كاره‌بای نیشتیمانیشی پێ ده‌درێت. ئه‌وه‌ی ئه‌و سیستمه دابنێت و به تۆڕی نیشتمانی گرێ بدرێت، كاره‌بای بۆ زیاد ده‌بێت و كاره‌باكه‌ی تا 50 ئه‌مپێریش ده‌ڕوات به تێچوویه‌كی گونجاو بۆ هه‌موو خه‌ڵك
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.