نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، په‌یامێكی له ساڵیادی شەهیدانی یه‌کی شوباتدا بڵاوكرده‌وه.
له په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه، له بیرەوەریی ساڵیادی شه‌هیدانی یەکی شوباتدا، بەوپەڕی ڕێز و شکۆوە یادی شەهیدانمان دەکەینەوە و سەری ڕێز و نەوازش بۆ گیانی پاکیان دادەنەوێنین.
نێچیرڤان بارزانی ده‌شڵێ، شه‌هیدانی یەکی شوبات، بوونە سیمبۆلی خوێنی پێکەوەڕژاوی کوردستانییان بە دەستی تیرۆریستان کە بەبێ هیچ جیاوازییەک، گیانی ئەو پۆلە سەرکردە و تێکۆشەرەی گەلەکەمان و هاووڵاتییانی سڤیلی کوردستانیان کردە ئامانج.
هه‌روه‌ها رایده‌گه‌ێنێت، پێویستە ساڵانە ئەم یادە و بیرهێنانەوەی ئەو تاوانە تیرۆریستییە بکەینە دەرفەتێک بۆ بەخۆداچوونەوە و هەوێنی پتەوکردنەوەی برایەتی و پێکەوەیی و هاوچارەنووسیمان.
له كۆتاییدا سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندووه، باشترین وەفاداری بۆ گیانی شەهیدان و ڕاستترین ڕێگەش بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستان، تەنها تەبایی و یەکڕیزییە، هەر بەوەش دەتوانین ده‌ستکه‌وت و مافەکانمان بپارێزین و ئامانجەکانمان بپێکین.سڵاو لە گیانی پاکی شەهیدان و یادیان هەمیشە بەخێر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.