فەرمانەکەی سەرۆکی ئەمەریکا، دۆناڵد ترەمپ بۆ راگرتنی یارمەتییە دەرەکییەکانی ئەمەریکا کاریگەری گەورەی لەسەر سەرانسەری جیهان هەبووە. لە نێو ئەو وڵاتانەی کە خراونەتە دۆخێکی نادیارەوە سوریایە کە دەسەڵاتداران رووبەڕووی ئاستەنگی گەورە دەبنەوە لە پاراستنی کامپ و بەندیخانەکان دوای ناکۆکییە ناوخۆییەکان.
پاش شکستی میلیشیاکانی دەوڵەتی ئیسلامی لە ساڵی 2019، نزیکەی 40 هەزار کەس لە ئەندامانی خێزانەکانیان لە کەمی هۆڵ لە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی هێزهكانی ههسهده له كوردستانی سوریا نیشتەجێ بوون.
بهپێی راپۆرتێكی بی بی سی، زۆربەی دانیشتوانی کەمپی هۆڵ ئافرهت و منداڵن. کەمپەکە ئەوەندە گەورەیە کە بازاڕی تایبەت بە خۆی هەیە و کلینیکێکی لەگەڵ قاوشی منداڵبوون لەوێ دروستکراوە.
بهرپرسانی ناوچهكه ترسیان لەوە هەیە کە ئەو ناوچەیە ببێتە شوێنێکی زاوزێ بۆ داعش. نزیکەی 4500 چەکداری داعش کە ژمارەیەک هاووڵاتی بیانییان تێدایە لە گرتووخانەکانی هەرێمی ژێر کۆنترۆڵی ههسهده له سوریا دەستبەسەرن.
بڕیاری سەرۆکی ئەمەریکا، دۆناڵد ترەمپ، بۆ بڕینی یارمەتییە دەرەکییەکان لەوانەیە كاربهدهستانی ناوچهكه توشی كێشه بكات لە دابینکردنی خۆراک و پێدانی مووچەی پاسەوانەکان و پاراستنی کەمپ و بەندیخانەکان.
جیهان حەنا بەڕێوەبەری کەمپی هۆڵه به بی بی سیی راگهیاند كه گروپەکەی زۆر پشت بە رێکخراوە ناحکومییەکان دەبەستێت بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی دانیشتوانی کەمپەکە و هەندێک لە رێکخراوە ناحکومییەکان 70٪ ی پارەیان لە ئەمریکاوە وەردەگرن.
گوتیشی "ئەمڕۆ تا کاتژمێر 4ی پاش نیوەڕۆ تەنانەت پلانی گەیاندنی نانمان نەبوو چونکە رێکخراوێکی ناحکومی کە رێکخستنی گەڕانەوەی عێراقییەکان لە کەمپەکە دەکات کارەکانی راگرت چونکە نەیتوانی مووچەی پاسەوانەکان بدات." رێکخراوە ناحکومییەکان کارمەندانی مەدەنی خۆیان ناردەوە بۆ ماڵەوە و گەڕانەوەی زیاتر لە 500 عێراقی كه خێزانی داعش و له كهمپهكهدان، دواخست."
بۆ هۆل، ترس لە بڕینی هاوکارییەکان هەڕەشەیەکی گەورەی ئەمنی یە. رێکخراوە ناحکومییەکان پشت بە پارەی دەرەکی دەبەستن بۆ پارەدان بە پاسەوانەکان و پاراستنی ئاسایشی بەهۆی بارودۆخی ناجێگیری کەمپەکە، تەنها بە پاسەوانی چەکدار رێگە بە چوونە ژوورەوە دەدرێت.
پهیامنێری بی بی سی، سەردانی بەشێکی کەمپەکەیان کردووه کە تایبەتە بە هاوڵاتیانی عێراق و سوریا دانیشتوانی ئەم بەشە پیاو و ژن و منداڵن کە زۆربەیان لە کەمپەکەدا لەدایک بوون.
گرنگی ئەم کەمپە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە زۆرێک لە دانیشتووانەکەی دەترسن جێی بهێڵن و بگەڕێنەوە بۆ وڵاتی خۆیان.
ماریا کە کچێکی عێراقی تەمەن 19 ساڵە و جلی ڕەشی لەبەردابوو و تەنها چاوەکانی دیارن، وتی لە تەمەنی 12 ساڵیدا هاتووە بۆ هۆل.
گوتی باوکم زیندانیکراوە، بەڵام نازانم لە چ بەندیخانەیەکدایە.
کاتێک پرسیاری لێکرا کە ئایا دەیەوێت بگەڕێتەوە بۆ وڵاتەکەی، سەری ڕاوەشاند و فرمێسک لە چاوەکانیدا دەهاتە خوارەوە. گوتی "من لە تۆڵەسەندنەوە دەترسم
داعش دوای داگیرکردنی ژمارەیەک لە شارەکانی سوریا و عێراق چەندین سەرۆک عەشیرەتی و پیرانی کۆمەڵگە خۆجێییەکانی کوشت. زۆرێک لە ئەندامانی خێزانەکانی داعش دەترسن ئەگەر بگەڕێنەوە بۆ وڵاتەکەیان حکومەتەکەیان زیندانییان بکات یان خەڵکی ناوچەکە تۆڵەیان لێبکەنەوە.
دەوترێت شانە نوستووەکانی داعش هێشتا لەناو کەمپی هۆڵدا چالاکن و زۆرێک لە دانیشتووانی کەمپەکە دەترسن لە دەرئەنجامەکانی قسەکردن بە ئاشکرا لەسەر بارودۆخی کەمپەکە. هەندێکی تر هێشتا بڕوایان بە ئایدۆلۆژیای داعش هەیە. ترس لە هەڵهاتنی زیندانییەکان هەمیشە لە ئارادایە و ئەگەری بڕینی یارمەتییەکان و کەمکردنەوەی پێداویستییەکان یارمەتیدەر نەبووە بۆ کەمکردنەوەی ئەم نیگەرانییە.
بەشی هاوڵاتیانی بیانی خێزانی ئەندامانی 40 نەتەوەی ناهەرێمی داعش لەخۆدەگرێت کە ئەوروپیەکان و ئەمریکییەکان و خێزانەکانی کۆمارەکانی سۆڤیەتی پێشوو لەخۆ دەگرن. جیهان حەنا، بەڕێوەبەری کەمپەکە ئەو ناوچەیە بە شوێنی نیشتەجێبوونی زۆرترین شوێنکەوتووانی ئایدۆلۆژیای داعش وەسف دەکات. چوونە ناو ئەم بەشە پێویستی بە ئۆتۆمبێلێکی زرێپۆش و رێوشوێنی ئەمنیی زیاتر هەیە.
ئهفسهرێكی پاراستنی كهمپی هۆڵ رایگهیاند كه ئەو بەشە تەنیا لە ژن و منداڵ پێکهاتووە، "زۆر رێکخراون،" ئەو گوتی. پۆلیسی نهێنی و دادگای نهێنی خۆیان هەیە و ئەوانەی یاساکانی داعش پێشێل دەکەن سزا دەدرێن کوڕانی سەروو 13 ساڵ لە خێزانەکانیان جیا دەکرێنەوە و دەنێردرێن بۆ پرۆگرامەکانی نەهێشتنی توندڕەوی."
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.