Erbil 1°C شەممە 01 شوبات 07:00

سبەی سێ بارمتەی دیكەی ئیسڕائیلی ئازاد دەكرێن

کوردستان TV
100%

بزووتنەوەی حەماس ئاشكرای دەكات، سبەی شەممە قۆناغی چوارەمی ئازادكردنی بارمتە ئیسڕائیلییەكان ئەنجام دەدرێت و ئەمجارە سێ بارمتەی دیكە ئازاد دەكرێن.

كەتیبەی قەسام باڵی سەربازی بزووتنەوەی حەماس ناوی ئەو سێ بارمتەی ئاشكرا كردووە كە سبەی ئازاد دەكرێن، ئەوانیش بریتین لە (عوفەر كالدرۆن، كیت شمونسل سیجال و یاردن بیباس).

لە دوای راگەیاندنی ئاگربەست، بزووتنەوەی حەماس سێ وەجبەی ئازادكردنی بارمتە ئیسڕائیلییەكانی ئەنجامداوە، دواهەمینیان دوێنێ پێنجشەممە بوو كە سێ هاووڵاتی ئیسڕائیلی و پێنج هاووڵاتی تایلەندی ئازادكران.

ڕێوڕەسمەكەی دوێنێی ئازادكردنی بارمتەكان لە خان یوونس لە باشووری غەززە ناڕەزایەتی ئیسڕائیلی لێ كەوتەوە بەهۆی گردبوونەوە خەڵكێكی زۆر و دروستبوونی ئاژاوە لە كاتی رادەستكردنی بارمتەكان بە خاچی سووری نێودەوڵەتی، ئەمە وای كرد چەند كاتژمێرێك ئازادكردنی دیلە فەڵەستینییەكان لە زیاندانەكانی ئیسڕائیل دوابكەوێت.

شێوازی رادەستكردنەوەی بارمتەكان، بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسڕائیلی هێنایە قسە و رایگەیاند كە شێوازەكە جێگەی شۆكە و قبووڵكراو نییە.

نەتانیاهۆ جەختیشی كردەوە كە پاراستنی گیانی بارمتەكان لە ئەستۆی حەماسە، هۆشداریشی دا هەر كەسێك بیەوێت ئازاریان پێ بگەیەنێت لە هەر پلە و پۆستێكدا بێت دەیكوژن.

دواتر نووسینگەی نەتانیاهۆ رایگەیاند، لەلایەن لایەنە نێوەندگیرەكانەوە بەڵێنیان پێدراوە ئەمجارە پڕۆسەی رادەستكردنەوەی بارمتەكان بەشێوەیەكی باشتر و سەلامەتتر ئەنجام دەدرێت.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.