سەبارەت بە گرتەیەکی ڤیدیۆ کە کەمێک پێش ئێستا لە هەندێک دەزگای میدیا بڵاو کراوەتەوە گوایە ئێستا لەبەردەم قەڵای هەولێر شەڕ لەنێوان چەند کەسێک روویداوە ، مێژووی ئەو شەڕە کۆنە و ئێستا شاری هەولێر ئارامە ، لەسەر ئەو شەڕە رێکاری یاسایی بەرامبەر کەسەکان گیراوەتەبەر ، بۆیە داواکارین لە هەموو دەزگاکانی ڕاگەیاند پێداچوونەوە بکەن لە راستی و دروستی هەواڵەکان .
نەقیب کارزان صالح
وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەولێر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.