دادگای باڵای ئێران ئەمڕۆ پێنجشەممە بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ ئەو كەسە دەركرد كە لە تاران هێرشی كردبووە سەر باڵیۆزخانەی ئازەربایجان.
دادگای باڵای ئێران بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ یاسین حوسێن زادە ئەو تۆمەتبارە دەركرد كە بەر لە دوو ساڵ هێرشی كردبووە سەر باڵیۆزخانەی ئازەربایجان لە تاران، دادگاكە هەروەها بڕیارەكەی رەوانەی فەرمانگەی جێبەجێكردنی بڕیارەكان كرد.
هێرشەكە لە 27ی كانوونی دووەمی ساڵی 2023 ئەنجامدرا، لە هێرشەكەدا بەرپرسی ئاسایشی باڵیۆزخانەی ئازەربایجان كوژرا و دوو فەرمانبەری دیكە بریندار بوون.
لە كاتی رووداوەكە حكوومەتی ئێران هێرشەكەی بە تاوانی تاكەكەسی هەژمار كرد، بەڵام حكوومەتی ئازەربایجان رووداوەكەی بە هێرشی تیرۆریستی و ئامادەكاری پێشوەختە دیاری كرد، لەو كاتەوەش باڵیۆزخانەكە داخراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.