Erbil 6°C ھەینی 24 کانوونی دووەم 01:23

سه‌رۆكی ئه‌مریكا، حووسییەکانی خستەوە ناو لیستی تیرۆر

100%

كۆشكی سپی رایگه‌یاند، ناوی حوسییه‌كان له‌ لایه‌ن ئیداره‌ی نوێ ئه‌مەریكاوه‌ خرایه‌ نێو لیستی ڕێکخراوە تیرۆریستییە بیانییەکان، ئەم هەنگاوە سزای توندتر به‌سه‌ر حوسییه‌كان ده‌سه‌پێنیت. 

کۆشکی سپی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمه‌ریکا، بڕیاریدا حوسییەکانی یەمەن بخاتە لیستی ڕێکخراوە تیرۆریستییە بیانییەکانەوە.

 لە درێژەی بەیاننامەکەدا هاتووە: كرده‌وه‌كانی حوسییەکان هەڕەشە لە ئاسایشی مەدەنی و کارمەندانی ئەمه‌ریکی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و سەلامەتی نزیکترین هاوبەشەکانمان لە ناوچەکە و سەقامگیری بازرگانی دەریایی جیهانی دەکەن. 

میدیاكانی ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێن: ئەم هەنگاوە سزای توندتر لەو سزایانە دەسەپێنێت کە لەلایەن ئیدارەی جۆ بایدن سەرۆکی پیشووی ئه‌مه‌ریكا سه‌پێندرابوو. 

پێش سێ ساڵ، به‌ هۆكاری مرۆیی، ئیداره‌ی جۆ بایدن سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مەریكا، ناوی حوسییه‌كانی له‌ لیستی ڕێکخراوە تیرۆریستییە بیانییەکان ده‌رهێنابوو، بۆئه‌وه‌ی وڵاتانی جیهان بتوانن مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكه‌ن و كۆمه‌كی مرۆیی بگه‌یه‌ننه‌ یه‌مه‌ن. 

به‌رپرسانی باڵای ئه‌مەریكا، هۆكاری گه‌رانه‌وه‌ی حوسییه‌كانی یه‌مه‌نی بۆ ناو لیستی ڕێکخراوە تیرۆریستییە بیانییەکان بۆ هێرشه‌ به‌رده‌وامه‌كانی حوسییه‌كان ده‌گه‌ڕێننه‌وه‌، كه‌ به‌ پشتیوانی ئێران مه‌ترسییان له‌سه‌ر ڕێڕه‌وه‌كانی بازرگانی له‌ ده‌ریای سوور دروست كردووه‌. وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مەریكا، ئامانجی بڕیاره‌ی بۆ ئه‌وه‌ گه‌ڕاندووه‌ته‌وه‌، تا ببێته‌ فشارێكی به‌هێز له‌سه‌ر حوسییه‌كان و ناچاریان بكات ده‌ستبه‌رداری هێرشه‌كانیان ببن.


سیروان عه‌زیز 
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.