Erbil 5°C چوارشەممە 22 کانوونی دووەم 23:10

ئاگر لە دامەزراوەیەکی نەوت لە ئێران كه‌وته‌وه‌

100%


لە کۆگایەکی نەوت لە قەزای ری سەربە ویلایەتی تاران لە ئێران، ئاگرکەوتەوە.

ئاژانسی هەواڵی وزەی سەربە وەزارەتی نەوتی ئێران  (SHANA)، لە هەواڵێکدا ئاماژەی بەوە کرد بەڕێوەبەری گشتیی کۆمانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکانی ئێران، کەرامەت وەیسکەرەمی باسی لەوە کردووە کە تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە دەستیان بە کوژاندنەوەی ئەو ئاگرە کردووە کە بەهۆی ڕووداوێکەوە لە دامەزراوەکانی هەڵگرتنی غازی شل لە قەزای ری کەوتووەتەوە.

ئەو بەرپرسە ئێرانیە باسی لەوە کرد کارەکانی کوژاندنەوەی ئاگرکە درێژەی هەیە و، دواتر وردەکاری سەبارەت بە بابەتە بڵاودەکەنەوە،

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.