Erbil 12°C سێشەممە 21 کانوونی دووەم 13:52

تەقەكەرەكانی شەوی رابردووی رانییە دەستگیركران

کوردستان TV
100%

ئەو كەسانەی شەوی رابردوو لە رانییە تەقەیان كردبوو و كەسێكیان بریندار كردبوو، لەلایەن هێزەكانی پۆلیسەوە دەستگیركران.

پۆلیسی راپەڕین لەبارەی رووداوەكە رایگەیاند "شەوی ڕابردوو لە ڕووداوێکی تەقەکردن لەسەر ڕێگای سەرەکی ڕانیە-دەربەند نزیک گوندی قوڕەگۆ ئاگاداركراینەوە، هێزێکی پۆلیسی فریاکەوتنی ڕاپەڕین گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە، دوای لێکۆڵینەوە دەرکەوت شەڕە تەقە لەنێوان دوو کەس ڕوویداوە و دوای بریندارکردنی کەسێک تۆمەتباران لە شوێنی ڕووداوەکە هەڵاتوون".

پاش بەدەستهێنانی زانیاری و وەرگرتنی بڕیاری دادوەری دادگای لێکۆڵینەوە، دوو تۆمەتبار بەناوەکانی (ف. ع. ح لەدایکبووی 1987) و (ف. س. ه لەدایکبووی 1992) دەستگیرکران.

لە کاتی دەستگیرکردنی تۆمەتباران، دەست گیرا بەسەر دوو چەکی جۆری دەمانچەی کڵۆک و ئێم فۆڕێک و چەند شانەیەک.

پۆلیسی راپەڕین ئاماژەی بەوەش دا كە "ئێستا تۆمەتباران بەپێی ماددەی 31/405 لە یاسایی سزدانی عێراقی ڕاگیرکراون و لێکۆڵینەوەش لە ڕووداوەکە بەردەوامە".

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.