Erbil 7°C دووشەممە 20 کانوونی دووەم 20:05

نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان: لە یەکەمین ڕۆژی ئاگربەستدا زیاتر لە 630 بارهەڵگر هاوکاری مرۆیی گەیشتوونەتە غەززە

100%


نەتەوە یەکگرتووەکان بڵاویکردەوە لە یەکەم ڕۆژی ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و حەماسدا کە دوێنێ دەستیپێکرد، زیاتر لە 630 بارهەڵگر هاوکاری مرۆیی چووەتە کەرتی غەززەوە.

جێگری سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری مرۆیی و هەماهەنگیکاری هاوکاری بەپەلە، تۆم فلیچەر لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی باسی لە کارەکانی هاوکاری مرۆیی کرد بۆ غەززە.

فلیچەر ئاماژەی بەوە کرد لە یەکەم ڕۆژی ئاگربەستەکەدا زیاتر لە 630 بارهەڵگریان ڕەوانەی غەززە کردووە کە هاوکاری مرۆییان هەڵگرتووە.

هەروەها فلیچەر باسی لەوە کرد کە لانی کەم 300 بارهەڵگری ئەم کاروانەیان رەوانەی باکووری غەززە کردووە و پێویستە هەرچی زووە بگاتە ناوچەکە. 

گوتیشی: دوای ئەو جەنگە ماڵوێرانکەرە کە 15 مانگی خایاند، ئاستی پێداویستی مرۆیی گەیشتووەتە ئاستێکی سەرسوڕهێنەر. کاتمان نییە بۆ لەدەستدان.  

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.