پێشبینییهكانی رهوشی كهش و ههوای ئهمڕۆ و سبهی سێشهممه راگهیهندرا.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڵاویكردهوه، ئەمڕۆ دووشەممە20ی1ی2025، لە زۆربەی ناوچەکان نمەباران و لە زۆربەی ناوچە شاخاوییەکانیشدا بەفر دەبارێت، بەڵام لە ناوچە سنوورییەکانی باکوور و ڕۆژهەڵات ڕێژەکەی زیاتر دەبێ.
ئاماژهی بهوهش داوه، کە لە شاری سلێمانی بۆ ماوەیەکی کورت تێکەڵەى بەفر و باران دەبارێت.
كهشناسی ههرێمی كوردستان راشیگهیاندووه، کە لەکاتەکانی ئێوارە کاریگەری ئەم شەپۆلە کەم دەبێتەوە و لە درەنگانی شەودا کاریگەری کۆتایى دێت و ئاسمان بەرەو ساماڵ دەگۆڕێت.
ئاماژه بهوهش كراوه، پلەی گەرما بە شێوەیەکی بەرچاو نزم دەبێتەوە بە جۆرێک لە ناوچە شاخاوییەکان تا 10 پلە دادەبەزێت.
بهرێوهبهرایهتییهكه ئاماژهی بهوهش داوه، سبهی سێشهممه21ی1ی2025، ئاسمان ساماڵ و سارد دەبێت لەگەڵ دروست بوونی شەختە زیاتر لەناوچە بەرزەکان و بەیانیەکەشی ئەگەری دروستبوونی تەم هەیە، پلەی گەرماش بەراورد لەگەڵ تۆمارەکانی ئەمڕۆ 4-6 پلە بەرزدەبێتەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 12 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 9 پلەى سیلیزى
دهۆک: 10 پلەى سیلیزى
کەرکووک: 14 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 11 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 10 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: -3 پلەى سیلیزى
سۆران: 7 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 12 پلەى سیلیزى
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.