وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا پێشوازی لە کۆبوونەوەکەی سەرۆک بارزانی و مەزڵووم عەبدی دەکات.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا، ئهمڕۆ دووشەممە 20ی1ی 2025، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیویهتی، پێشوازی لە کۆبوونەوەی سەرۆک بارزانی و مەزڵووم عەبدی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات "هەسەدە" دەکهین.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ئاماژەی بەوەش داوە، گفتوگۆی نێوان کوردەکان دەتوانێت ڕۆڵێکی گرنگ لە پتەوکردنی پرۆسەی سیاسی لە سووریای نوێدا بگێڕێت.
ڕۆژی پێنجشەممە 16ی 1ی 2025، لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات کرد.
بارەگای بارزانی ناوەرۆکی دیدارەکەی سەرۆک بارزانی و مەزڵووم عەبدی بڵاویکردەوە و رایگهیاند، لە دیدارەکەدا بارودۆخی سووریا و دوا پێشهاتە ئەمنی و سیاسییەکانی سووریا و هەروەها چوارچێوەی گشتیی مامەڵەکردنی لایەنە کوردییەکان لەگەڵ بارودۆخی تازەی سووریا و چۆنیەتیی گرتنەبەری هەڵوێستێکی هاوبەشی لایەنە کوردییەکانی سووریا تاوتوێ کرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.