Erbil 8°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 09:41

سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رێككه‌وتنی نه‌وت و غاز له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا واژۆ ده‌كات

کوردستان TV
100%

سەرۆک وەزیرانی عێراق  له‌ لەندەنی پایته‌ختی به‌ریتانیایه‌ و بریاره‌ لەگەڵ پاشا و سەرۆک وەزیرانی ئه‌و وڵاته‌ كۆببێته‌وه‌، له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی، سودانی گوتی، سەردانەکە سەرەتای سەردەمێکی نوێیە لە پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات و رێککەوتنێکی ستراتیژی لەنێوان هەردوولادا واژۆ دەکرێت.

ئاژانسی هه‌واڵی رۆیتەرز، بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ سودانی لە کاتی گەشتەکەیدا لە بەغداوە بۆ لەندەن رایگه‌یاند كه‌ رێکەوتنێکی "هاوکاری ستراتیژی" لەنێوان هەردوو وڵاتدا واژۆ دەکرێت كه‌ بە یەکێک لە گرنگترین خاڵەکانی پەیوەندییەکانی عێراق و بەریتانیا ناوبرد و گوتی "دەتوانم بە سەرەتای سەردەمێکی نوێ وەسفی بکەم."

رۆیته‌رز بڵاویشیكرده‌وه‌ كه‌ ئەو رێککەوتننامەیەی کە لە سەردانەکەدا واژۆ دەکرێت لە راستیدا پەیوەندییە سەربازییەکانی نێوان هەردوو وڵات فراوانتر دەکات دوای کۆتاییهاتنی هاوپەیمانێتی دژ بە داعش.

بەریتانیا لە ئێستادا وەک بەشێک لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش هاوکاری عێراق دەکات، بەڵام بەرپرسانی بەغدا و واشنتن چەند مانگێک لەمەوبەر ڕایانگەیاند کە چالاکیەکانی هاوپەیمانان لە عێراق لە ساڵی 2026 کۆتایی پێدێت.

به گوته‌ی به‌رپرسانی عێراقی و به‌ریتانیا له‌میانه‌ی سه‌ردانه‌که‌دا رێککه‌وتننامه‌‌‌یه‌کی ئه‌منی و چه‌ندین رێککه‌‌وتننامه‌ی ئابووری به‌ تایبه‌تی له‌بواری نه‌وت و غاز ئیمزا ده‌کرێت.

بڕیارە ئه‌مڕۆ، سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ هاوتا بەریتانیەکەی، کییر ستارمەر و پاشا چارلزی سێیەم کۆببێتەوە.

بەگوێرەی نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا، سه‌رۆك وه‌زیرانی  هەردوو وڵات پاکێجێکی هەناردەکردنی 12.3 ملیار پاوەند بۆ عێراق ئاشکرا دەکەن کە نزیکەی 10 ئەوەندەی بەهای هەناردەکردنی بەریتانیا بۆ عێراق لە ساڵی رابردوودا.

سەردانەکەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ لەندەن دوای زیاتر لە 20 ساڵ دێت لە هێرشی سەربازی بەریتانیا و ئەمریکا بۆ سەر عێراق.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.