Erbil 9°C شەممە 11 کانوونی دووەم 21:46

وه‌زاره‌تى كاره‌با: خواست لەسەر کارەبا بۆ زیاتر لە 7 هه‌زار مێگاوات بەرز بووەتەوە

100%


ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 11ى كانوونى دووه‌مى2025، وه‌زاره‌تى كاره‌باى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕايگه‌ياند كه‌: لە وەرزی زستانی ئەمساڵدا خواست لەسەر کارەبا حه‌فت هه‌زار و 500 مێگاواتی تێپەڕاندووە، لە کاتێکدا بەرهەمهێنانی کارەبا تەنیا سێ هه‌زار و 500 مێگاواتە و لە کابینەی نۆیەمدا هه‌زار و 500 مێگاوات زیاد کراوە، بەڵام لە هەمان کاتدا 460 هەزار هاوبەشی نوێی کارەبا زیاد بوونه‌ و خواستی كارگەكانی چیمەنتۆ، ئاسن، كارگە پیشەسازییەكانی دیكە و پرۆژەکانی وەبەرهێنان و (سیتی)یەكان لەسەر کارەبا زیاتر بووە. هاوکات نەخۆشخانەکان و پرۆژەکانی ئاو و دامودەزگه‌ ئەمنیيەکان و بەندیخانە و خاڵە سنوورییەکان کارەبای بەردەوامیان بۆ دابین کراوە، بۆیە تێکڕای کاتی پێدانی کارەبا لە ساڵى 2024دا نزيكه‌ى13 کاتژمێر بووە.

تێچوونی بەرهەمهێنانی کارەبا لە قەیرانی دارایی و کێشە تەکنیکییەکانی گواستنەوەی سوتەمەنی بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا و هێرشە تیرۆریستییەکانی سەر کێڵگەکانی گاز و شوێنی کارکردنی کۆمپانیای دانەغاز؛ ئەوەندەی دیکە کاریگەریی نەرێنیيان بۆ سەر بەرهەمهێنانی کارەبا دروست کردووە.

وەزارەتی كارەبا بۆ باشترکردنی دۆخی کارەبا وێڕای زیادكردنی ئەو هه‌زار و 500 مێگاواتە، تەنیا لە سێکتەری گواستنەوە زیاتر لە دەیان وێستگەی گواستنەوە و گۆڕین و مۆبایلی کارەبای لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی كوردستان دامەزراندووە و بە درێژایی 350 كیلۆمەتر هێڵی کارەبای 132 كەی ڤیی پاڵەپەستۆی بەرز و 33 كەی ڤی ڕاكێشاوە و سەدان پرۆژەی دیكەی لە تۆڕی دابەشكردنی ناوخۆ بنیات ناوە و کارەبای گەیاندووەتە سەرجەم ناوچە و گوندە دوورەدەستەکانی هەرێمی كوردستان. 

هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تى كاره‌با هاووڵاتییان دڵنیا دەكاته‌وه‌ كه‌ بەپێی ئەو بەرنامەیەی دایناوە، لە ڕێگەی سیستەمی پێوەری زیرەك و پرۆژەی ڕووناكيی 24 كاتژمێری، دۆخی کارەبا بەرەو باشبوون دەچێت.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.