Erbil 19°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 12:55

دەروازەی دۆزەخ دۆزرایەوە

کوردستان TV
100%

لە ساڵی 1970 تا 1992 رووسەکان هەڵکەندنێکی زەحمەتیان بەدەستەوە هەبوو کە بە هۆی نامۆیی ئەم پڕۆژەیەوە تەواو نەبوو، بەڵام سەرەڕای ئەوەی ئەم هەڵکەندنە تەواو نەبوو، هێشتا بووە هۆی دروستبوونی قووڵترین بیری سەر زەوی کە زانیاریی گرینگ لەسەر مێژووی هەسارەکە دەبەخشێت.

لە ساڵی 1970 تا 1992 دوای ماوەیەکی کورت لە رووخانی یەکێتی سۆڤیەت، رووسەکان پڕۆژەی هەڵکەندنیان هەبوو کە بە پێی (BBC Future) سەرەڕای ئاژاوەی سیاسی و کەمی سەرچاوەی دارایی، پلەی گەرمی زەوی چاڵەکە یەکێک بوو لەو هۆکارانەی کە بووە هۆی هەڵپەساردنی پرۆژەکە،پلەی گەرمی لە خوارەوەی کەلێنەکە نزیکەی 180 پلەی سیلیزی بوو، کە زۆر بەرزترە لەو پلەی گەرمی کە توێژەران پێشبینییان کردبوو.

دوای ئەوەی شوێنەکە وێران بوو، رووسیا لە ساڵی 2008 رایگەیاند کە پلانی هەیە بیرە قووڵەکە تێك بدات و هەندێک پێشبینی ئەوە دەکەن کە چاڵەکە بەشێکی بە کۆنکریت پڕ بووە. چاڵەکە قووڵترە لە قووڵترین خاڵی زەریا، کەنداوی ماریانا کە 11,034 پلەی ژێر ئاستی دەریایە.

بیرە زۆر قووڵەکەی کۆلا زانیاری بەنرخی لەسەر جیۆلۆجی و مێژووی 1.4 ملیار ساڵی زەوی دابین کرد.

شتێکی دیكەی سەرسوڕهێنەر ئەوەبوو کە لە ماوەی ئەم پڕۆژەیەدا بەردێک دۆزرایەوە کە بە ئاو تێر بوو، شتێک کە پێشتر مەحاڵ دیار بوو، چونکە ئەم بەردانە کەوتوونەتە ژێر چینێک بەردی نەبڕاوەوە.

 زانایان هەروەها 14 جۆر میکرۆبی بەردبوویان لەو بەشەی زەوی دۆزیوەتەوە، بەڵام هیچ ئاماژەیەک بە ئەگەری بوونی زێڕ و مس و نیکڵ نەکراوە.

یەکێک لە ئەفسانەکانی ناوچەکە کە دەربارەی ئەم بیرە بڵاوبووەوە، ئەوە بوو کە کونەکە چینێک بەردی شکاند و گەیشتووەتە ئەشکەوتێکی زۆر گەرم، لە گێڕانەوەیەکی تردا دەگوترێت زانایان مایکرۆفۆنێکیان ناردووە بۆ ناو چاڵەکە بۆ لێکۆڵینەوەی زیاتر و دەنگی هاوشێوەی هاواری ئەشکەنجە لە ناو بیرەکەوە دەبیسترا.

هەرچەندە هیچ کام لەم چیرۆکانە پشتڕاست نەکراونەتەوە و لەوانەیە بێ بنەما بێت، بەڵام ئاسانە بزانین بۆچی بیرە زۆر قووڵەکەی کۆلا بە "دەروازەی دۆزەخ" ناو دەبرێت.

زانست و تەکنۆلۆژیا هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.