وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان ئەمشەو چوارشەممە راگەیەنراوێكی لەبارەی مووچەی مانگی 11ی مووچەخۆران بڵاو كردەوە.
رۆژی یەكشەممەی رابردوو دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 11 كرا و لە ماوەی چوار رۆژدا سەرجەم مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان مووچەكانیان وەرگرت.
وەزارەتی دارایی لەبارەی دابەشكردنی ئەم مووچەیە رایگەیاند "لە ماوەی چوار ڕۆژدا زیاتر لە 250 هەزار مووچەخۆر بە دیجیتاڵی مووچەیان وەرگرت".
راشیگەیاند "لە پارێزگای هەولێر، سەرجەم فەرمانبەرانی مەدەنی مووچەكانیان كرایە هەژماری من و بە دیجیتاڵی مووچەیان وەرگرت".
هەروەها رایگەیاند "تاکو ئێستا زیاتر لە 500 ئامێری ڕاکێشانی پارە لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان بەردەست خراون بۆ دابەشكردنی مووچە".
وەزارەتی دارایی جەختیشی كردەوە كە مانگ بە مانگ سوودمەندان زیاد دەبن، ناوچە و پارێزگای دیکە بە تەواوەتی بە دیجیتاڵی مووچە وەردەگرن، جگە لەوەش ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارەش هاوتەریب زیاتر دەکرێن لەگەڵ ژمارەی سوودمەندان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.