وەزیرانی دەرەوەی ئەمریکا، ئیتاڵیا، بەریتانیا، ئەلمانیا و فەڕەنسا لە ڕۆمای پایتەختی ئیتاڵیا، لەبارەی دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لەسەرووی هەموویانەوە سووریا، کۆدەبنەوە.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ماتیو میللەر لەبارەی سەردانی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئەنتۆنی بڵینکن بۆ ئیتاڵیا و ڤاتیکان و دیدار لەگەڵ هاوتا ئەورووپییەکانی، زانیاری دا.
میللەر ڕایگەیاند، سبهی پێنجشهممه 9ی مانگ، کۆبوونەوەیەک لە نێوان وەزیرانی دەرەوەی ئەمریکا، ئیتاڵیا، بەریتانیا، ئەلمانیا و فەڕەنسا لە ڕۆمای پایتەختی ئیتاڵیا بەڕێوە دەچێت.
لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لەسەرووی هەموویانەوە پەرەسەندنەکان لە سووریا تاوتوێ دەکرێت. یەکێک لەو بابەتانەی کە چاوەڕوان دەکرێت بە تایبەتی گفتوگۆی لەسەر بکرێت، پرسی ڕۆژنامەنووسی ئیتاڵی چێچیلیا سالا'یە کە ڕۆژی 19ی کانوونی دووهەم لە لایەن حکوومەتی ئێرانەوە دستبەسەر کراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.