Erbil 11°C پێنجشەممە 09 کانوونی دووەم 18:35

پرۆژەی دابینكردنی ڕووناكی کارەبای 24 کاتژمێری بۆ هاوڵاتیان زیاتر ده‌كرێت

کوردستان TV
100%


وه‌زاره‌تى كاره‌با ته‌واوى تيمه‌كانى چاككردنه‌وه‌ى بۆ چاره‌سه‌ركردنى گرفتى هاوبه‌شانى كاره‌با ڕاسپاردووه‌.

وەزارەتی کارەبا لە دوايين کۆبوونەوەی ستافی وەزارەت كه‌ له‌ 18ی كانوونی یه‌كه‌مى 2024 ، بە سەرپەرشتيی کەمال محه‌مه‌د ساڵح به‌ڕێوه‌چوو، بڕیار درا بۆ ساڵی 2025، تەواوی ئەو پرۆژانەی جێبەجێ نەبوون، جێبەجێ بکرێن و پرۆژەی دابینكردنی ڕووناكيی کارەبای 24 کاتژمێريش زیاتر بکرێت.
بە هۆی شەپۆلى باران و ناسه‌قامگيريى كه‌شوهه‌وا له‌ وه‌رزی زستاندا، بەشێک لە هاوبەشان تووشی گرفت و کێشەی کارەبا دەبنەوە، بۆیە وەزارەتی کارەبا تەواوی تیمەکانی چاککردنەوەی ڕاسپاردووە، بە زووترین کات وەڵامی داواکارییەکانی ئەو هاوبەشانە بدرێتەوە کە کێشە و گرفتی کارەبایان بۆ دروست ده‌بێت.
بۆ ئەم پرۆژانە و تەواوی کار و چالاکییەکانی وەزارەتیش، مه‌سرور بارزانى، سەرۆکوەزیرانى هه‌رێمى كوردستان هاوکار و پاڵپشتی وەزارەتی کارەبایە، بۆ ئەوەی بتواندرێت گرفت و کێشەکانی کارەبا لە تەواوی هەرێمی کوردستان چارەسەر بکرێن.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.