بزووتنەوەی حەماسی فەڵەستینی رازی بووە ئەو لیستە دیلە ئازاد بكات كە ئیسڕائیل داوای كردووە لەبەرامبەر راگەیاندنی ئاگربەست.
بەرپرسێكی حەماس بە ئاژانسی (رۆیتەرز)ی راگەیاندووە: بزووتنەوەی حەماس رازی بووە ئەو 34 دیلە ئازاد بكات كە ئیسڕائیل داوای كردووە، لەبەرامبەر راگەیاندنی ئاگربەست و راگرتنی شەڕ لە غەززە.
راشیگەیاندووە: هەر رێككەوتنێك لەگەڵ ئیسڕائیل پەیوەستە بە راگەیاندنی ئاگربەست و كشانەوەی سوپا لە كەرتی غەززە و ناوچە داگیركراوەكانی دیكە.
سەرچاوەكە نەشی شاردەوە كە ئەوان وەك بزووتنەوەی حەماس گەشبین نین لە ڕێككەوتن لەگەڵ ئیسڕائیل سەبارەت بە راگەیاندنی ئاگربەست و كشانەوەی سوپا لە غەززە و ناوچە داگیركراوەكان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.