Erbil 3°C چوارشەممە 08 کانوونی دووەم 04:31

فەرمانی دەستگیرکردنی سەرۆکی دوورخراوەی کۆریای باشوور ڕاگیرا

کوردستان TV
100%


نووسینگەی لێکۆڵینەوەی گەندەڵی کۆریای باشوور، بڵاویکردەوە فەرمانی دەستگیرکردنی یون سوک یۆل کە بەهۆی ڕاگەیاندنی باری نائاسایی لە سێی کانوونی یەکەمدا لە کار دوورخرایەوە، هەڵپەسێردراوە.

بەپێی هەواڵێکی یۆنهاپ، نووسینگەی لێکۆڵینەوەی گەندەڵی لە ڕاگەیاندراوەکەیدا ئاماژەی بەوە کردووە کە کاتژمێر 1:30ی خوله‌كی پاش نیوه‌ڕۆی دوێنێ هه‌ینی 3ی1ی2025، فەرمانی دەستگیرکردنەکە هەڵپەسێردراوە.

گرژی و ئاڵۆزی لە نێوان پاسەوانان و ئەو پۆلیسانە دروست بووبوو کە چووبوون بۆ دەستگیرکردنی یون.

بەرپرسێکی پۆلیس کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، ئاماژەی بەوە کردووە کێشە لەنێوان ئەو تیمەی چوون بۆ دەستگیرکردنی یون و یەکەی سەربازی پاسەوان دروست بووە. و، ڕایگەیاند: داواکارانی گشتیی نووسینگەی لێکۆڵینەوەی گەندەڵی دوای تێپەڕاندنی بەربەستی یەکەم و دووەم، لە بەردەم شوێنی مانەوەی یون لەگەڵ دەزگای ئاسایشی سەرۆکایەتیدا تووشی کێشە بوون.

هەتا ڕۆژی شەشی کانوونی دووەم ماوە هەیە بۆ جێبەجێ کردنی بڕیاری دەستگیرکردنی یون بە تۆمەتی "ڕاپەڕین و خراپ بەکارهێنانی پۆست" کە بەهۆی ئەوەی لە سێی کانوونی یەکەمدا بۆ ماوەیەکی کورت باری نائاسایی ڕاگەیاند.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.