Erbil 31°C یەکشەممە 16 ئاب 02:37

ناسنامەی هێرشكەرەكەی نیوئۆرلەنز ئاشكرابوو.. ئەمەریكی نییە و ئاڵای داعشی هەڵگرتووە

کوردستان TV
100%

ناسنامەی ئەو كەسە ئاشكرا بوو كە بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە لە شاری نیوئۆرلەنزی ئەمەریكا بە بارهەڵگرێك چووە ناو خەڵك و بەهۆیەوە 10 كەس كوژران و 30 كەسی دیكەش بریندار بوون.

میدیاكانی ئەمەریكا بڵاویان كردەوە: ئەو كەسەی هێرشەكەی ئەنجامداوە ناوی شەمسەدین جەبار تەمەن 42 ساڵە و بە مەبەستی گەشتكردن هاتۆتە ئەمەریكا.

شەمسەدین جەبار بەرەبەیانی رۆژی چوارشەممە كاتژمێر 3:15 لە كاتێكدا خەڵك لە شوێنێكی گەشتیاری لە شاری نیوئۆرلەنز خەریكی ئاهەنگگێڕانی ساڵی نوێ بوون، بە بارهەڵگرێك چووە نێو خەڵك، دواتریش بە چەك تەقەی لە خەڵك كرد.

پۆلیسی ئەمەریكا رایگەیاند، لە كاتی رووبەڕووبوونەوەكان تۆمەتبارەكە كوژراوە.

هەروەها رایگەیاند، تۆمەتبارەكە هاووڵاتی ئەمەریكی نییە و هێرشەكەشی تیرۆریستی بووە، جگە لەوەش لە كاتی تاوانەكەدا ئاڵای رێكخراوی تیرۆریستی داعشی لەنێو بارهەڵگرەكەیدا بووە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.