Erbil 18°C چوارشەممە 05 شوبات 13:48

ئۆجه‌لان: ئامادەم پشتیوانی لە بانگەوازەکەی ئەردۆغان و باخچەلی بۆ گفتوگۆ بکەم

کوردستان TV
100%


شاندی دەمپارتی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی ئیمڕاڵی له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان ئاشکرا دەکات.

ئەمڕۆ یەکشەممە 29ی12ی2024، پەروین بوڵدان و سری سورەییا ئوندەر ناوەڕۆکی دیدارەکەی دوێنێیان لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجه‌لان لە ئیمراڵی بڵاوکردەوە و رایانگه‌یاند كه‌ ئۆجه‌لان پشتیوانی خۆی بۆ بانگەوازەکەی ئەردۆغان و باخچەلی بۆ گفتوگۆ ده‌ربڕی و ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌ كه‌ بۆ سەرکەوتنى پرۆسەى سیاسی پێویستە هەموو لایەنە سیاسییەکانى تورکیا دەستپێشخەریی بکەن.

شانده‌كه‌ی ده‌م پارتی ڕاشیگه‌یاندووه‌ كه‌ ئۆجه‌لان گوتی پتەوکردنەوەی برایەتی تورک و کورد بەرپرسیاریه‌تیه‌كی مێژووییه‌. 

 ئاماژه‌یان به‌وه‌ش داوه‌، كه‌ هه‌ر له‌و دیداره‌دا دوایین پێشهاتەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و تورکیا هەڵسەنگێندراوه‌ و  ئۆجه‌لان ڕێگەچارەی ئەرێنی بۆ سیناریۆ تاریکە گریمانەکراوەکانی پێشکەش کرد.


 

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.