Erbil 11°C شەممە 28 کانونی یەکەم 01:59

دوای فەرمانی جیابوونەوە.. پیاوێك هەر لەنێو دادگا هاوسەرەكەی دەكوژێت

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ پێنجشەممە لە وڵاتی لوبنان، پیاوێك لە دوایین دانیشتنی دادگە و دەرچوونی فەرمانی جیابوونەوە، گولـلەیەك بە هاوسەرەكەیەوە دەنێت و دەیكوژێت، دواتر خۆشی دەكوژێت.

رووداوەكە پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە شارۆچكەی كترمایا لە وڵاتی لوبنان روویداوە، پیاوێك بەناوی خەلیل مەسعوود دوای دەرچوونی فەرمانی جیابوونەوە، هەر لەنێو دادگا تەقە لە هاوسەرەكەی عەبیر ڕەحال دەكات كە كاری میدیایی لە دەزگاكانی راگەیاندن دەكات.

گولـەكە بەر سەری هاوسەرەكەی دەكەوێت و بەهۆیەوە راستەوخۆ گیانلەدەست دەدات، دوای تەقەكانیش بكوژەكە بۆ شوێنێكی نادیار رادەكات.

دوای ماوەیەكی كەم لە رووداوەكە، پیاوەكە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك نامەیەكی دەنگی دەنێرێت و دەڵێت كە خۆی دەكوژێت، دواتریش تەرمەكەی بە مردوویی دەدۆزرێتەوە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.