پۆلیسی هەولێر بڵاویكردهوه، ڕووداوی دزرانی ماتۆڕسکیلی ئافرەتە هۆڵەندییەکە کۆنە و چەند کاتژمێرێک دوای دزرانی، دۆزراوەتەوە و ڕادەستی خاوەنەکەی کراوەتەوە.
ئهمڕۆ پێنجشەممە، 26ی12ی2024، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویكردهوه، دوای بڵاوبوونەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە پلاتفۆرمەکانی سۆشیال میدیا، کە ئافرەتێکی بە ڕەچەڵەک هۆڵەندی کەوا وەکو گەشتیار سەردانی هەرێمی کوردستانی کردبوو و لە ڕێکەوتی (16ی11ی2024) لە یەکێک لە هۆتێلەکانی شەقامی (شەست مەتری) لە شاری هەولێر ماتۆڕسکیلەکەی دزراوە، پاش ئاگادارکردنەوەمان دەستبەجێ تیمەکانمان دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد.
پۆلیس ئاماژهی بهوهش داوه، دوای بەدواداچوون و بەدەستهێنانی زانیاری، توانیمان لە ماوەی کەمتر لە چەند کاتژمێرێکدا ماتۆڕسکیلەکەی بۆ بدۆزینەوە.
له بهشێكی دیكهی ڕاگهێندراوهكهی پۆلیسی ههولێردا هاتووه، لە کاتێکدا چەند مەترێک لە شوێنی مانەوەی دوور خرابووەوە و ماتۆڕسکیلەکەی لەکار کەوتبوو، دەرکەوت کە لەلایەن کەسێکەوە بەناوی (ک. ر. م) ئەو ماتۆڕسکیلە دزارابوو، بۆیە تۆمەتباری ناوهاتوو بە تۆمەتی دزینی ئەو ماتۆڕسکیلە دەستگیر کرا و ماتۆڕسکیلەکەش ڕادەستی خاوەنەکەی کرایەوە.
له كۆتاییدا پۆلیسی ههولێر ڕایگهیاندووه، ناوبراو هیچ سکاڵایەکی یاسایی تۆمار نەکردووە و لێکۆڵینەوەی پۆلیسیش سەبارەت بەو ڕووداوە بەردەوامە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.