Erbil 16°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 21:57

سووریا.. پێكدادانی سه‌ربازی له‌گه‌ڵ لایه‌نگرانی ئه‌سه‌د ڕوویدا و كوژراو بریندار هه‌یه‌

کوردستان TV
100%


لە پارێزگای لازقیەی سووریا، لە ئەنجامی کەمینێکی هێزەکانی ڕژێمی ڕووخاوی بەشار ئەسەد کە بۆ هێزە ئەمنییەکانی دەسەڵاتی نوێی وڵاتەکەیان دانابوو، 14 کەس کوژران و 10 کەسی دیکەش برینداربوون.

وەزیری ناوخۆی دەسەڵاتی نوێی سووریا، محەمەد عەبدولڕەحمان لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی فەڕمی وڵاتەکە (SANA) ئاماژەی بەوە کرد کە هێزەکانی ڕژێمی ڕووخاوی ئەسەد لە تاوتوس کەمینیان بۆ هێزەکانی سەربە وەزارەتی ناوخۆی داناوە.

گوتیشی: "لەو کەمینەی لە گوندەواری تارتوس بۆ ئەو هێزە ئەمنییەی سەربە وەزارەتی ناوخۆ دانراوە کە ئاسایشی ناوچەکە دابین دەکەن، 14 کەس کوژراوە و 10 کەسی دیکەش برینداربوون".

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.