Erbil 12°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 18:58

وەزارەتی تەندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دەنگۆیەک ڕەتدەکاتەوە

100%


گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەبارەی هەڵمەتی کوتانی سورێژە وەڵامی پەرلەمانتارێکی عێراق دەداتەوە.

لە ڕوونکردنەوەکەی دکتۆر سەرکار سوورچی، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاندووه‌،سۆران عومەر ئەندامی لێژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ڕایگەیاندوە گوایە زیاتر لە دوو مانگە وەزارەتی دارایی عێراق پارەی داوە بە حکوومەتی هەرێم بۆ بەشداربووانی هەڵمەتی کوتانی سورێژە، کە لە بەهاری ئەمساڵ ئەنجام درا، بەڵام تا ئێستا پارەکە دابەش نەکراوە، بەڵام زانیارییەکانی ناوبراو لەوبارەیەوە ڕاست نین.

ئاماژە بەوەش داوه‌، کە ڕاستەوخۆ دوای تەمویلی ئەم پڕۆژەیە لە مانگی 10ـی ئەمساڵ، حکوومەتی هەرێم ڕەزامەندی داوە و لە ڕێگەی وەزارەتی دارایی ڕێککارەکانی دارایی ئەنجام دراوە و پێش چوار ڕۆژ بڕیاری خەرجکردنی لە وەزارەتی تەندروستی دەرچووە، بە نوسراوی ژمارە 31809 لە 18/12/2024 ئاراستەی بانکەکانی پەیوەندار کراوە و هیچ کێشەیەکی نییە کە بەداخەوە ئەو بەڕێزە بێ ئاگایانە قسەی کردووە، هەر بۆ زانین گووژمەی باسکراو بۆ هەموو عێراقە کە هاوشێوەی کوردستان تازە ڕێکارەکان چووەتە بواری جێبەجێکردن نەوەک تەنها هەرێمی کوردستان.

 گوته‌بێژی وه‌زاره‌ت ده‌شڵێ، بۆ زانین لە ماوەی ڕابردوو هەڵمەتێکی فراوانی نیشتمانیی کوتان بۆ پێدانی پێکوتەی سورێژەی تێکەڵاو  MMR  لە هەرێمی كوردستان و عێراق بەڕێوەچوو بەم شێوەیەی خوارەوە:

1- ماوە 10 ڕۆژ ( دوو هەفتە)

2-  ژمارەی منداڵانی: 873,191 منداڵ.

3- ژمارەی سەردان: 10,916 سەردان.

4- قوتابخانەكان: 3,981 قوتابخانە.

5- ژمارەی كارمەندان: 3,280 كارمەند.

6- سەرپەرشتاران: 1,100سەرپەرشتار

7- ژمارەی تیمەكان: 1,094 تیم.

8- ناوەندی سەرپەرشتی: 27 ناوەند.

9- گواستنەوەی تیم: 1,500 ئۆتۆمبیل.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.