بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی پێشبینی كرد، ئەمڕۆ هەینی لە تەواوی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان باران ببارێت و لە ناوچە شاخاوییەكانیش بەفر دەبارێت.
كەشناسی سەبارەت بە كەشوهەوای ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند: ئاسمان بە گشتی هەور دەبێت، لە دوای نیوەڕۆ نمەباران و بارانی مامناوەند لە زۆربەی ناوچەکان دەبارێت، لە کاتەکانى ئێوارە و شەودا ڕێژەی دابارین زیاتر دەبێت بە تایبەت لە سنوورى پاریزگاى سلێمانى و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی سۆران و راپەڕین.
هەروەها پێشبینی بارینی بەفر دەکرێت لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان و ناوچە سنوورییەکان.
لە بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە کاریگەری ئەم شەپۆڵە کۆتایی دێت.
كەشناسی هەروەها سەبارەت بە كەشوهەوای سبەی شەممەش رایگەیاند: ئاسمان هەوری تەواو بۆ نیمچەهەور دەبێت، لەگەڵ دروستبوونی تەمێکی سووک لە کاتەکانی بەیانی زوودا لە هەندێک ناوچەدا.
لە کاتەکانی بەیانی لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی هەرێمی كوردستان ئەگەری بارینی کەمێک نمە باران هەیە.
كەشناسی هەروەها پلەكانی گەرمی پێشبینیكراوی شارەكانی بەمشێوەی خوارەوە بڵاو كردەوە:
هەولێر: 12
سلێمانی: 11
دهۆک: 14
زاخۆ: 15
هەڵەبجە: 11
کەرکووک: 13
سۆران: 9
حاجی ئۆمەران: 2
گەرمیان: 15
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.