Erbil 18°C یەکشەممە 20 نیسان 00:07

جۆلانی داوا دەكات دەستەی تەحریری شام لە لیستی تیرۆر دەربهێنرێ

کوردستان TV
100%

فەرماندەی گشتیی دەستەی تەحریری شام داوای لە ئەمەریكا و وڵاتانی جیهان كرد، دەستەی تەحریری شام لە لیستی تیرۆری نێودەوڵەتی دەربهێنن، ئەمەریكاش دەڵێت هەڵگرتنی سزاكان لەسەر بنەمای كار و كردەوەكان دەبێت نەك گوتارەكان.

ئەحمەد شەرع ناسراو بە (ئەبوو محەمەد جۆلانی) فەرماندەی گشتیی دەستەی تەحریری شام لە دیمانەیەكدا لەگەڵ رۆژنامەی (نیۆیۆڕك تایمز)ی ئەمەریكی دەڵێت: داوا لە ئەمەریكا و وڵاتانی جیهان دەكەین دەستەی تەحریری شام لە لیستی تیرۆر دەربهێنن و كۆت و بەندەكان لاببەن تا بتوانین دەست بە دووبارە بنیاتنانەوەی سووریا بكەین.

هەروەها گوتوویەتی: داوامان كردووە سەرجەم سزا سەپێنراوەكانی سەر حكوومەتی پێشووی سووریاش هەڵبگیرێت، چونكە سزاكان بەسەر جەلادێك سەپێنرابوو و ئێستا ئەو جەلادە نەماوە.

گوتیشی: كاری لەپێشینەمان دووبارە بنیاتنانەوەی سووریا و دروستكردنی دامودەزگاكانی حكوومەتە بۆ خزمەتكردنی زیاتری هاووڵاتییانی سووریا.

چەكدارانی دەستەی تەحریری شام رۆژی 8ی ئەم مانگە چوونە نێو دیمەشقی پایتەختی سووریا و رژێمی بەشار ئەسەدیان رووخاند.

لای خۆشییەوە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا لە راگەیەنراوێكدا دانی بەوەدانا كە پەیوەندییان لەگەڵ دەستەی تەحریری شام لە سووریا هەیە.

ئاماژەی بەوەش دا كە دەرهێنانی دەستەكە لە لیستی تیرۆر و لابردنی كۆت و بەندەكانی سەری، لەسەر بنەمای كار و كردەوەكان دەبێت نەك گوتارەكان.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.