لە وڵاتی سعوودییە بەهۆی شۆڕتی كارەبا لە شەحنی مۆبایل، حەوت ئەندامانی خێزانێك گیانیان لەدەست دا.
رووداوەكە چەند رۆژێك پێش ئێستا لە سعوودییە كەوتۆتەوە، كاتێك یەكێك لە ئەندامانی خێزانەكە مۆبایلەكەی لەسەر شەحن بەجێ دەهێڵێت، لەناكاو پاتری مۆبایلەكە دەتەقێت و بەهۆیەوە ئاگر لە ژوورەكە دروست دەبێت.
بەهۆی بڵاوبوونەوەی خێرای ئاگرەكە و دروستبوونی دووكەڵێكی زۆر، راستەوخۆ سێ لە ئەندامانی خێزانەكە هەر لەنێو خانووەكەدا گیان لەدەست دەدەن.
دوای گواستنەوەیان بۆ نەخۆشخانە، هەر بەهۆی تەنگەنەفەسییەوە 4 ئەندامی دیكەی هەمان خێزان گیان لەدەست دا.
میدیاكانی سعوودییە بڵاویان كردەوە، لە پشكنینە پزیشكییەكان دەركەوتووە هەر حەوت ئەندامی خێزانەكە بە هۆی دووكەڵ و تەنگەنەفەسی گیانیان لەدەستداوە، هەروەها هیچ ئاسەوارێكی سووتان لە جەستەیاندا نەبووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.