حووسییەکان ڕایانگەیاند کە تێکشکێنەرێکی دەریایی و سێ کەشتی جەنگی ئەمریکایان لە دەریای عەرەبی و کەنداوی عەدەن، کردووەتە ئامانج.
تێکشکێنەرێکی دەریایی و سێ کەشتی جەنگی ئەمریکا لە دەریای عەرەبی و کەنداوی عەدەن لەلایەن حووسییەکانەوە کرانە ئامانج
گوتەبێژی سەربازیی حووسییەکان، یەحیا سەریع لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە چەکدارەکانیان، تێکشکێنەرێکی دەریایی و سێ کەشتی جەنگی سەربە سوپای ئەمریکایان بە ناوەکانی "Stena impeccable"، "Maersk Saratoga" و "Liberty Grace" لە دەریای عەرەبی و کەنداوی عەدەن، کردووەتە ئامانج.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا، ئاماژە بە ناوی تێکشکێنەرە دەریاییەکەی ئەمریکا نەدراوە.
ئەوەش خراوەتەوە ڕوو کە ھێرشەکە، بە ئاراستەکردنی 16 هاژهكی بالیستیکی و فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان، ئەنجامدراوە.
باسی لەوەشکردووە کە ھێرشەکە، بە سەرکەتووی ئامانجەکانی پێکاوە.
تا ئێستا سوپای ئەمریکا، ھیچ ڕاگەیاندراوێکی لەوبارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.