به گوێرهی سەرچاوە خۆجێییەکانی سووریا ، پێشڕەوی چەکدارانی دەستەی تەحریری شام و گرووپە چەکدارە هاوپەیمانەکانی بەردەوامە و تا ئێستا زیاتر لە نیوەی حەلەبیان کۆنترۆڵ کردووە.
لهگهڵ ئهوهی هێزی پشتیوانی سهربازی بۆ پاڵپشتیکردنی لە سوپای سووریا گەیشتووەتە نێو حەلەب. بهڵام شەوی رابردوو لە راگەیهندراوێکدا دەستەی تەحریری شام لە پۆستێكیدا له تۆڕی كۆمهڵایهتی تەلیگرام باسی لەوە کرد، هێزەکانمان دەستییان بە چوونە نێو حەلەب کردووە.تاوەکو ئێستا ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە پێکدادانی نێوان سوپا و گرووپە چەکدارەکانی سووریا کوژراون گەیشتووەتە سەروو 270 کەس كه لەو ژمارەیە 28 كهسیان هاووڵاتی سڤیلن.
شهوی رابردوو فرۆكه جهنگییهكانی سوریا و رووسیا بیست و سێ هێرشی ئاسمانییان کردووەتە سەر گرووپە چەکدارەکانی سهر به تهحریر شام و به هۆیهوه نزیکەی 200 لەو چەکدارانەیان کوشتوون.
له لایهكی دیكه نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاوئاهەنگیکردنی مرۆیی رایگهیاند، له ئهنجامی شهر وپێكدادانهكانی حەلەب زیاتر لە چوارده هەزار کەس ئاوارە ببوونه. ههروها روانگهی سوری بۆ مافهكانی مرۆڤ رایگهیاند، ئێستا زیاتر لە نیوەی حەلەب لەژێر کۆنترۆڵی دەستەی تەحریری شام و گرووپە چەکدارهكانی هاوپەیمانی دایە.
ههروهها رایگهیاند، سوپای سووریا لەبەشێکی زۆری شارەکە کشاوەتەوە و شەڕ راوەستاوە، بەڵام سەرجەم ئەو رێگایانەی کە دەچنەوە حەلەب داخراون. سەرچاوەیەکی سەربازی بە ئاژانسی رۆیتەرزی راگەیاندووە، حکومەتی سووریا فڕۆکەخانەی شارەکەی داخستووە و سەرجەم گەشتەکانی هەڵوەشاندووەتەوە، ئەوەش دوای ئەوەی هێزە چەکدارەکان گەیشتوونەتە ناوەڕاستی باکووری شارەکە.
رۆژی چوارشەممە دەستەی تەحریری شام و گرووپە چەکدارە هاوپەیمانەکانى، دەستیان بە هێرشێکی کتوپڕ کرد بۆ سەر شاری حەلەب و تاوەکو ئێستا دەستیان بەسەر نزیکەی شهست گوند و شارۆچکەی پارێزگاكهدا گرتووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.