Erbil 5°C چوارشەممە 27 تشرینی دووەم 19:49

پەیوەنديی بازرگانی نێوان ئەرمینیا و هەرێمی کوردستان پەرەی پێ دەدرێت

100%


 کەمال موسلیم وەزیری بازرگانی و پیشەسازی لەگەڵ کونسولی ئەرمینیا و خاوه‌نى ژمارەیەك لە کۆمپانیاکانی ئه‌و وڵاته‌ کۆبووه‌وە و باسیان لە بەرەوپێشبردنی پەیوەندییە ئابووری و بازرگانییەکانی نێوان ئەرمینیا و هەرێمی کوردستان کرد.
لە کۆبوونەوەیەکدا هەریەکە لە بەڕێوەبەرانی گشتيی دیوان و تۆمارکردنی کۆمپانیاکان و پەرەپێدانی پیشەسازی ئامادەى بوون، خاوەن کۆمپانیاکان باسیان لە کارو بەرهەمەکانیان کرد لە بوارەجیاجیاکاندا و بەگرنگییە وە باسیان لە ژینگەی کار و ئابووريی کوردستان کرد، بۆ زیاتر پتەوکردنی پەیوەندییە بازرگانییەکان و داواکاربوون هاوکاری و پاڵپشتیيان بکرێت، تاكوو بتوانن سوود لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان وەربگرن.
وەزیری بازرگانی و پیشەسازی پاش بەخێرهاتن، نزیکبوونەوە و هەماهەنگيی نێوان بازرگانان و کۆمپانیاکانی ئەرمینیا و هەرێمی کوردستانی بە هەنگاوێکی پێویست زانی بۆ پێشخست و بەرزکردنەوەی ئاستی ئابووری و بازرگانيی نێوان هەردوولا و سیاسەت و دیدی حکومەتی هەرێم و ستراتیژيی کاری وەزارەتی بۆ شاندەکە لەو بوارە خستە ڕوو، کە هەموو کات هاوکار و پشتیوانی بازرگان و خاوەنکار دەبێت.
پاشان لەلایەن تیمی وەزارەت ڕوونکردنەوەی پێویست لەسەر ڕێکار و چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ کارگە و کۆمپانیاکان درا و بە چەند سەرنج و پێشنیارێک کۆبوونەوەکە کۆتایی هات کە بەستنی کۆڕبەند و دانیشتنی زیاتر، هەروەها بڕیاری کردنەوەی سەنتەری بازرگانيی ئەرمینیا لە هەرێم بوون.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.