بە گوژمەی زیاتر لە 384 ملیۆن دینار، دەستکرا بە پڕۆژەى دروستکردنى بەرزە پردی پەڕینەوەی پیادە لە بەردەم بەشی ناوخۆیی شەوکەت شێخ یەزدین.
له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا پارێزگای هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه، لە پێناو سەلامەتی هاتووچۆی هاوڵاتیان و قوتابیان، لە شەقامی سەرەکی هەولێر – کەرکوک بەرامبەر بەشی ناوخۆیی شەهید شەوکەت شێخ یەزدین، کە یەكێكە لە شەقامە گرنگەكانی شاری هەولێر و هاتوچۆیەكی زۆری شوفێرانی بەسەرەوەیە، بە گوژمەی زیاتر لە ( 384 ملیار دینار ) له‌سه‌ر داهاتی بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هه‌ولێر، دەستکرا بە پڕۆژەى دروستکردنی بەرزە پردی پەڕینەوەی پیادە، كه ڕەچاووی خاوه‌ن پێداویستییە تایبه‌تییەکانیش كراوه و ده‌توانن به‌سه‌ریدا بپه‌ڕنه‌وه.
جێگەى باسە، له ماوه‌ی رابردوودا جگە لەم پردە چه‌ندین پردی دیکەى په‌ڕینه‌وه‌ی پیاده له هه‌ولێرى پایتەخت دروست كراون.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.