Erbil 5°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 20:44

وەزیری کارەبا سەرپەرشتیی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە پرۆژەکانی گواستنەوەی کارەبای لە پارێزگەی دهۆک کرد

100%


ڕۆژی دووشەممە 25ی تشرینی دووەمی2024، کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری کارەبا، بە ئامادەبوونی فارس میرخان، بەڕێوەبەری گشتیی گواستنەوەی کارەبا و نامیق عەلی، بەڕێوەبەری گواستنەوەی کارەبای دهۆک و بەرپرسانی فەرمانگە و بەشەکانی گواستنەوەی کارەبای دهۆک، سەرپەرشتیی کۆبوونەوەیەکی بۆ بەدواداچوونی ئاستی جێبەجێکردنی پرۆژەکانی گواستنەوە لە پارێزگەی دهۆک کرد و لەنزیکەوە ئاگەداری کێشە و گرفتەکانی ئەم کەرتە بوو.
وەزیری کارەبا پێداگیری لەسەر خێرا جێبەجێکردنی پرۆژەی بەستنەوەی سێ وێستگەی کارەبا کردەوە، کە لە کۆی شەش وێستگەی دیکەی کارەبا بۆ پارێزگەی دهۆک دابین کراوە.
تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە گرفتەکانی چاکسازیی ساڵانە، بە تایبەتی لە ناوچە شاخاوییەکان، کە ژمارەیەک تاوەری کارەبا پێویستیان بە دیواری پاڵپشتە، لەگەڵ باسکردنی پێداویستییەکانی گۆڕەڕ، ئامێر، بریکەر و کەلوپەلی کارەبایی.
وەزیری کارەبا جەختی لەسەر پێویستیی بەشداریکردنی پارێزگەکان لە پرۆژەکانی گواستنەوی کارەبا کردەوە، بە تایبەتی کە ئەم پرۆژانە لە ڕیزبەندیی پێشەوەی پێداویستییەکانی هاووڵاتییان دادەندرێن. دواتر وەزیری کارەبا گوێبیستی داواکاری و گرفتەکان بوو و بەڵێنی دا بەزووترین کات ئەوەی بتوانن بۆ خزمەتی هاووڵاتییان ئەنجامی بدەن. ئەوەشی خستەڕوو کە لە کابینەی نۆیەمدا لە ژێر بڕیار و ڕێنماییەکانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، زۆرترین پرۆژەی کارەبا لە سێکتەرە جیاوازەکان لە تەواوی هەرێمی کوردستان جێبەجێ کراون.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.