لە قەزای گۆکسونی سەربە پارێزگای قەهرەمانمەڕەش له توركیا، بووک و زاوایەک لە دوای 11 کاتژمێر لە گیرخواردنیان بەهۆی بەفرەوە، ڕزگارکران.
بووک و زاوا و خێزانەکەیان کە لە قەزای سوروچی شانڵیئورفاوە بەرەو کرککالە دەچوون، بەهۆی بوونی بەفرێکی زۆر و تەمەوە لەسەر ڕێگای قەهرەمانمەڕەش-قەیسەری گیریان خوارد.
بووک و زاوا و خێزانەکەیان کە دوای 11 کاتژمێر گیرخواردنیان لە ناوچەکە لەلایەن تیمەکانی ئافادەوە ڕزگار کران، گواسترانەوە بۆ ناوەندی کەلتووری شارەوانی گۆکسون.
هاوکات بووک و زاواکە سوپاسی شارەوانی و بەرپرسانیان کرد کە بەدەمیانەوە چوون و ڕزگاریان کردوون، باسیشیان لەوە کرد کە بەهۆی بەفرەوە ڕۆژێکی سەختیان بەڕێکردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.