Erbil 21°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 12:35

مەسرور بارزانی: بڕیارەکانی ئەمەریکا کاریگەرییان لەسەر جیهان و ئێمەش هەیە

100%

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی دیدارێکی تایبەتدا لە دووەم ڕۆژی پێنجەمین کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست مێپس2024 لە شاری دهۆک، باسی لەوە کرد، پەیوەندییەکی زۆر باشمان لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هەیە و دەمانەوێت لە هەموو ڕوویەکەوە پەرە بە پەیوەندییە دوولایەنەکمان بدەین. 

له‌ ته‌وه‌رێكی دیكه‌دا سه‌باره‌ت به‌ متمانه‌ بوون به‌ ئه‌مریكا  مه‌سورور بارزانی وتی: متمانه‌مان زۆر به‌ ئه‌مریكا هه‌یه‌ چونگه‌ ئه‌مریكا دامه‌زراوه‌یه‌ك له‌سه‌ر یه‌ك كه‌س و ئیداره‌یه‌ك نه‌وه‌ستاوه‌ به‌ڵكوو له‌ هه‌موو روویه‌كه‌وه‌ سه‌ركه‌وتوو بووه‌.


له‌و دیداره‌دا په‌یوه‌ندییه‌ به‌هێزه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ جه‌مسه‌رانی جیهان پانتاییه‌كی فراوانی دیداره‌كه‌ی داگرتبوو، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا سه‌رۆكی حكوومه‌ت دووپاتی كرده‌وه‌، پێشتریش ئه‌زموونێكی دیكه‌مان له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی پێشووی دۆناڵد تره‌مپ هه‌بووه‌ و پەیوەندییەکی زۆر باشمان لەگەڵ ئەمەریکا هەیە و دەمانەوێت لە هەموو ڕوویەکەوە پەرە بەو په‌یوه‌ندییانه‌ بدەین.

هه‌رچی له‌باره‌ی رووسیایه‌‌، مه‌سرور بارزانی جه‌ختی كرده‌وه‌، پەیوەندییە ئابووریی و سیاسیەکانمان لەگەڵ وڵاتی ڕووسیا زۆر باشن و چەندین کۆمپانیای ڕووسی لە بواری نەوت و گازدا لە هەرێمی کوردستان کار دەکەن و گوتیشی: له‌گه‌ڵ وڵاتی توركیاش په‌یوه‌ندییه‌كانمان له ‌ئاستێكی زۆر باشدان.

كاتێكیش سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم پڕژایه‌ سه‌ر بابه‌تی نه‌وت و وزه‌، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، بەهۆی ڕاگرتنی هەناردەی نەوتی کوردستان، تا ئێستا زیاتر لە 20 ملیار دۆلار زیان بە گەنجینەی عێراق گەیشتووە و قەرەبووش نەکراوینەتەوە. جگە لەمەش مانگانە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن بەغداوە دوادەخرێت". هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا گوتیشی: لە هەرێمی کوردستان هەوڵمان داوە تەنها پشت بە نەوت نەبەستین وه‌ك سەرچاوەی داهات، بەڵکو هەوڵی فرەچەشنکردنی سەرچاوەکانی داهاتمان داوە، هیوامان وایە حکوومەتی عێراقیش هەمان کار بکات.

له‌به‌شێكی دیكه‌ی گوتاره‌كه‌یدا مه‌سرور بارزانی دووپاتی كرده‌وه‌، هانی هەموو وەبەر‌هێنەرانی بیانی دەدەین لە هەرێمی کوردستان وەبەرهێنان بکەن، لە ماوەی ڕابردووشدا چەندين وڵات ڕێژەی وەبەرهێنانیان لە هەرێمی کوردستان زیاد کردووە.

تایبه‌ت به‌ دۆخی ئه‌منیی ناوچه‌كه‌ش، سه‌رۆكی حكوومه‌ت گوتی، نیگەرانین لەو شەڕانەی ئێستا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان هەن و نامانەوێت عێراق ببێتە بەشێک لەو شەڕە و هەموو هەوڵێک بۆ ئەو مەبەستە دەدەین و له‌باره‌ی به‌رده‌وامی هه‌ڕه‌شه‌كانی تیرۆریش ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، "هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش لەسەر داوای حکوومەتی عێراق هاتوون و پێمان وایە تا ئێستاش هەڕەشەی تیرۆر بەردەوامە و داعش هەر ماوە.

 له‌ په‌راوێزی كۆڕبه‌نده‌كه‌ مه‌سرور بارزانی له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانییدا ڕایگه‌یاند: ئێمە هەمیشە هەوڵمان داوە هەرێمی کوردستان فاکتەری سەقامگیریی بێت و لەگەڵ بەرپرسانی حکوومەتی فیدراڵیش، باسی ئەوەمان کردووە کە پێویستە عێراق لە هەموو ئەو کێشە و ئاڵۆزییانەی ناوچەکە دوور بخرێتەوە و بەرژەوەندی باڵای خەڵکی عێراق و کوردستان لەبەرچاو بگیرێت و تێکەڵی شەڕ و ئاژاوەیەک نەبین کە زیانی بۆ خەڵکی ئێمە تێدایە.

پرسه‌كانی په‌یوه‌ست به‌ یه‌كسانی و مافی مرۆڤیش به‌شێكی دیكه‌ی گوتاره‌كانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی پێكهێنابوو و گوتی: عێراق نه‌یتوانییوە توانستی هەرە باشی خۆی نیشان بدات بۆ گرنگیدان بە مافی ئافرەت و یەکسانی، بەڵام بارودۆخەکە لە کوردستان زۆر جیاوازە هەوڵمان داوە ڕۆڵی زیاتر بە ئافرەت بدەین، دەرفەتی یەکسانمان ڕەخساندووە، ئافرەتانیش شان بە شانی پیاوان لە وەزارەت و فەرمانگە حکوومییەکان ڕۆڵیان هەیە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.