Erbil 22°C شەممە 23 تشرینی دووەم 15:23

فەڕەنسا: خۆشحاڵین بەوەی ئەمریکا ڕێگا بە ئۆکراینا دەدات قۆڵایی ڕووسیا بکاتە ئامانج

کوردستان TV
100%

سەرکۆماری فەڕەنسا، ئیمانوێل ماکرۆن خۆشحاڵی خۆی نیشاندا، سەبارەت بەو ھەنگاوەی ئەمریکا کە ڕێگا بە ئۆکراینا دەدات بە ئاراستەکردنی مووشەکی دوور مەودا، قۆڵایی خاکی ڕووسیا بکاتە ئامانج و ڕایگەیاند: ئەو ھەنگاوە، بەتەواوی دروستە.

ئیمانوێل ماکرۆن لە میانی بەشدارییکردنی لە لووتکەی سەرکردەکانی G20دا کە لە بەڕازیل بەڕێوەدەچێت لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانییدا ئاماژەی بە گۆڕانکاری مەترسیدار لە جەنگی ڕووسیا-ئۆکراینا دا، بەتایبەتیش کە ھێزەکانی کۆریای باکوور وەک پاڵپشتیکردنی لە ھێزەکانی ڕووسیا بەشداری لە شەڕەکەدا دەکەن.

باسی لەوەش کرد، ڕووسیا ئەو لایەنەیە کە گرژییەکان زیاتر دەکات و گوتی: وەک زانراوە کۆریای باکوور کە ھێزێکی شەڕانگێزە و بەرنامەی ئەتۆمی جێبەجێ دەکات، لەلایەن ڕووسیاوە پەلکێشی ناو شەڕەکە کراوە.

سەرکۆماری فەڕەنسا ڕاشیگەیاند، خۆشحاڵن سەبارەت بەو ھەنگاوەی ئەمریکا کە ڕێگا بە ئۆکراینا دەدات بە ئاراستەکردنی مووشەکی دوور مەودا، قۆڵایی خاکی ڕووسیا بکاتە ئامانج و گوتی: ئەو ھەنگاوە، بەتەواوی دروستە.

ئەوەش لەکاتێکدایە تا ئێستا وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا، ئەو دەنگۆیانەی پشتڕاست نەکردووەتەوە کە باس لەوە دەکەن ئەمریکا ڕێگای بە ئۆکراینا داوە، لەوەی مووشەکی دوور مەودا "ATACMC" بۆ ھێرشکردنە سەر ڕووسیا، بەکاربھێنێت.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.