Erbil 20°C پێنجشەممە 21 تشرینی دووەم 12:55

هەولێر ... زیاتر له‌ 8 هەزار هاووڵاتی سوودمەند بوونە لە ڕێگەپێدانى زەوى سندووقى و حەرەمى گوند و فراوانکردنى

کوردستان TV
100%


ئەمڕۆ سێشەممە 2024.11.19، لە سەر فەرمان و ڕەزامەندى مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان، لە پێناو نەهێشتنی گرفتی نیشتەجێبوون و چارەسەرکردنى گرفتی زەوییە سندووقیەکان لە بەرژەوەندى هەژاران و کەمدەرامەتان، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لە دیوانى پارێزگا، لە ڕێورەسمێکدا وەک قۆناغى دەیەم زیاتر لە ( 150 ) ڕێگەپێدانى دیکەى دروستکردنى خانووى لە سەر زەوی سندووقی ڕادەستى خاوەنەکانیان کرد.

لە ڕێورەسمەکەدا، پارێزگارى هەولێر، دەستخۆشى لە بەڕێوەبەرى خانووبەرەى میرى پارێزگا و لیژنەى پارێزگا کرد کە دڵسۆزانە کارەکانیان ئەنجامدەدەن و گوتى: "بابەتى زەوى سندووقى بەشێکى دیکەیە لە خزمەتگوزارییەکان، کە لەسەر فەرمانى مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان، دەستى پێکراوە، بۆیە بە بەناوى خۆمان و بەناوى ئێوەوە سوپاسى ڕێزدار مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان دەکەین بۆ چارەسەرکردنى گرفتی زەوییە سندووقیەکان لە بەرژەوەندی هەژاران و کەمدەرامەتان، ئومێدى دەکەین لە زووترین کاتدا بتوانن دەست بە دروستکردنى خانووەکانتان بکەن و ببن بە خاوەن خانووى خۆتان".

جێگەى باسە، لەسەر فەرمانى سەرۆکى حكومه‌تی هه‌رێمى کوردستان، وه‌ك كارئاسانی بۆ هاووڵاتیانى هەژار و کەم دەرامەت، لە پێناو نەهێشتنی گرفتی نیشتەجێبوون، بڕیارى تەملیککردن و مۆڵەتپێدان بۆ دروستکردنى خانوو لە سەر زەوی سندووقى دراوە و لە سنوورى پارێزگاى هەولێر تاوەکو ئێستا زیاتر له‌ ( 8 هەزار 200 ) هاوڵاتیی سوودمەندبوونە و ڕێگەپێدانیان پێدراوە خانوو لە سەر ئەرزى سندووقى دروستبکەن و خانووەکانیان لە نێو حەرمى گوند دروستبکەن و نۆژەن بکەنەوە، هێشتاش بەشیکى زۆرى مامەڵەى دیکەى هاوڵاتییان لەلایەن لیژنەى پارێزگا ماوە.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.