سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، سه‌رژمێری دانیشتووان ده‌بێته پێوه‌رێك بۆ دابه‌شكردنی بوودجه و راستكردنه‌وه‌ی رێگه‌كانی پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری و گه‌شه‌پێدان و وه‌به‌رهێنان.
عه‌توان عه‌توانی سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، چاوه‌ڕێین سه‌رژمێری دانیشتووانی عێراق به هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی داهاتوو ئه‌نجام بدرێت و ئه‌مه‌ش دوای 37 ساڵ دێت كه كۆتا سه‌رژمێری ئه‌نجام دراوه.
گوتیشی، سه‌رژمێری رێگه بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی كارایی پڕۆسه‌ی پلان دانان ده‌كاته‌وه و واده‌كات رێگه‌ی پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری راست بكه‌ینه‌وه. سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌شڵێت، سه‌رژمێری پێوه‌رێكی بنه‌ڕه‌تییه بۆ دابه‌شكردنی سه‌رچاوه و ته‌رخانكردنی دارایی له نێوان پارێزگاكان.
ده‌شڵێت، داوا له خه‌ڵكی سه‌ربه‌رزمان ده‌كه‌ین كه چالاكانه به‌شداری بكه‌ن و هه‌موو جۆره پاڵپشتییه‌ك پێشكه‌ش به تیمه‌كان بكه‌ن كه ئه‌م سه‌رژمێرییه ئه‌نجام ده‌ده‌ن، هه‌روه‌ها داتای دروست و راسته‌قینه به‌پێی ئه‌وه‌ی له فۆڕمی سه‌رژمێریه‌كه‌دا هاتووه پێشكه‌ش بكه‌ن، چونكه ئه‌مه خاڵی ده‌ستپێكه به‌ره‌و دامه‌زراندنی دروستی حوكمڕانی باش و ئابورییه‌كی تۆكمه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.