دوای بڕیاری مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هەرێمی کوردستان، بۆ دابه‌شكردنی زه‌وی بەسەر فەرمانبەران، له سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتیی شاره‌وانییه‌كانی هه‌ولێر، زیاتر لە 20 هەزار پارچە زه‌وی بۆ دابه‌شكردن ئامادەن.
له راگه‌یاندراوێكدا پارێزگه‌ی هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه، دوا به‌دوای بڕیاری مەسرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هەرێمی کوردستان، بۆ دابه‌شكردنی زه‌وی بەسەر فەرمانبەران، له سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتیی شاره‌وانییه‌كانی هه‌ولێر، کە 17 شارەوانییە و هه‌موو قه‌زا و ناحیه‌كانی سنووری پارێزگای هه‌ولێر له خۆده‌گرێت، زیاتر لە 27 هەزار پارچە زه‌وی ئامادەیە بۆ دابه‌شكردن.
ده‌شڵێت، هه‌نگاوی زۆر باش بۆ دابه‌شكردنی ئەو پارچه زه‌وییانه نراون و، هه‌ر كه‌سێك به گوێرەی كارتی زانیاری له شوێنی نیشته‌جێبوونی خۆی له وه‌رگرتنی زه‌وی سوودمەند دەبێت. هه‌روه‌ها ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شكراوه، چاوه‌ڕێ دەکرێت دوای گه‌یشتنی فۆڕمه‌كان، لە ئایندەیەکی نزیک ده‌ست به دابه‌شكردنی زه‌ویەکان بكرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.